سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

سكاتلەند بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات

بەیانی پێنجشەممە 27ی خەرمانان بەرانبەر بە 18ی مانگی سێپتامبر خەڵكی وڵاتی سكاتلەند راپرسییەك بۆ بڕیاردان لە سەر چارەنووسی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
پێشتر و به گوێرەی راپرسییەك كه له سەر سەربەخۆیی سكاتلەند له بریتانیا 51%ی خەڵكی ئەو هەرێمه خوازیاری جیابوونەوەن له بریتانیاو بە‌و شێوەیه بریتانیا له داهاتوودا زیاتر له یەك لەسەر سێی خاكەكەی له دەستدەدات.
به گوێرەی راپرسییەك كه ناوەندی YouGov له سكاتلەند ئەنجامیداوه، ئاكامی ئەم دەنگدانه جیاوازیی بەرچاوی لەگەڵ راپرسییه پێشووترەكان هەیەو زۆربەی خەڵكی ئەو هەرێمه خوازیاری جیابوونەوەن له بریتانیاو بەو شێوەیه بڕیاره له داهاتوودا بریتانیای گەوره بەشێكی بەرچاوی خاكەكەی لەدەستبدات.
به گوێرەی سایتی گاردیەن‌ی بریتانیا رێژەی دەنگدان له چاو راپرسیی پێشوو به جیابوونەوه له ناو سەرجەم پێكهاتەكانی سكاتلەند به تایبەت له ناو ژنان‌و كرێكاران بەرز بووەتەوە. به پێی ئەو سەرچاوەیه رادەی دەنگدانی ‘بەڵێ به جیابوونەوەی سكاتلەند‌ له ناو كرێكاراندا له 41%وه بۆ 56% و له ناو ژنانی ئەو هەرێمەشدا له 33%وه بۆ 47%  بەرز بووەتەوه.
بڕیاری كۆتایی ئەم مانگه دەنگدانی فەرمی له سەر چارەنووسی سكاتلەند لەو هەرێمه بەڕێوە بچێت‌و چارەنووسی سەربەخۆیی ئەو هەرێمه یەكلایی بێتەوه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.