سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

سێ هەواڵی ناڕەزایی لە شاری سنە

كۆمەڵێكی بەرچاو لە خوێندكارانی كچی زانكۆی سنە كە بە مەبەستی ناونووسی لە شوێنی حەوانەوەیان (خوابگاه) لە زانكۆ ئامادە ببوون، بە هۆی ئەوەیكە لە لایەن بەرپرسی شوێنی حەوانەوەكەیانەوە بە كەمتەرخەمی وەڵام درانەوە، دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین.
ئەو خوێندكارانە كە رۆژی دووشەممە 24ی مانگی خەرمانان لەو شوێنە ئامادە بوون، بە هۆی كەمتەرخەمی و بێ رێزانە وەڵام دانەوەی خوێندكاران لە لایەن بەرپرسی شوێنی حەوانەوەكە، تووڕەیی و نیگەرانیەكانیان تەشەنەی سەند و بەو هۆیەوە بەرانبەر بە ئەو بەرپرسە وەستانەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە لە سەروبەندی كرانەوەی خوێندنگا و قوتابخانەكانەوە، شەقامەكانی سنە زۆر قەرەباڵغ بووە و ئەمەش كێشەی بۆ خوێندكارە كچەكان كە لە شارەكانی دیكەوە روویان لەو شارە كردووە ساز كردووە.
لە هەواڵێكی دیكەدا باس لەوە دەكرێ كە، بە هۆی كەمی و بڕانی بەردەوامی ئاو لە ئاوایی كێڵانە سەر بە چەمشاری سنە، كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی ئەو ئاواییە لە بەردەم ئیدارەی ئاو و زێراوی شاری سنە كۆبوونەوە.
خەڵكی ناڕازیی ئاوایی كێڵانە لە كۆبوونەوەكەی خۆیاندا خوازیاری پێڕاگەیشتنی كاربەدەستان بۆ كەمی و پیس بوونی ئاوی خواردنەكەیان بوون.
لە لایەكی دیكەشەوە هەر لە هەمان رۆژدا، كۆمەڵێك لە خەڵكی شاری سنە لە بەردەم یەكیەتی پیشەیی خەبازان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان بەڕێوە برد.
لەو كۆبوونەوەیەدا خەڵك، سەبارەت بە خراپی و بێ كەیفیەتی نان لە ئاستی شارەكە ناڕەزاییان دەربڕی و وێڕای وتنەوە دروشم بە دژی بەڕێوەبەرانی ئەو یەكیەتیە پیشەییە، خوازیاری وەڵامدانەوە بە خواست و داواكارییەكانی خۆیان بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.