چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

هەڵبژاردنی سوید و دۆڕانی چەپەکان! /عوسمان رەحمانی

وەک ئاگادارن، لە هەلبژاردنی پارلەمان لە سوید، چەپەکان و سەوزەکان زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە و دەتوانن دەوڵەت پێک بێنن ئەویش بە ئێتلاف لەگەل چەند حیزبێکی دیکە. ئەمە نەک بردنەوەی چەپەکان نیە و هیچ گۆڕانکاریەکی ئەوتو لە سوید ڕوو نادات، بەڵکو شکستیکی حاشا هەڵنەگرە بۆ چەپەکانی سوید و ئوروپا. چەپەکان نەک زۆرینە نین، بەڵکو کەمینەن و هەر هەمان سیاسەتی ڕاستی بورژوازی پەێڕەو دەکەن و کردویانە.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی گەشەی ڕاسیسم و شوڤینیسم لە ئوروپا و لەوانە کوشتاری زیاتر لە ٧٠ منداڵ و مێر مندال لە وڵاتی نەرویج لە لايەن ڕاسیستێکی نەرویجیەوە کە زۆربەی هەرە زۆریان پەنابەر بون، هەروەها سەرکەوتنێکی گەورەی ڕاسیستەکانی سوید کە لەسەدا ١٣ی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە، خۆی بەڵگەی حاشا هەڵنەگری ئەم ڕاستیەێە کە چەپەکانی سوید و ئوروپا شکستیان خواردوە و سیاسەت و کردەوەکانیان نەک هیچ پەیوەندیەکی بە چەپ و سوسیالیسم و بەرژەوەندی چینایەتی چینی کرێکار و خەڵکەوە نیە، بەڵکو ڕاست ڕەوانەیە و لە خزمەت قازانج و بەرژەوەندی بورژوازی جیهانی و ڕاسیسم و ئەمپریالیستەکان داێە.
چەپەکانی ئوروپا عامل و هۆکاری بەهێز بون و فراوان بونی ئیسلام سیاسی بون و هەن. ئەم چەپانە رزگاری دەری سەرمایەدارین نەک چینی کرێکار و سوسیالیسم. ئەم چەپانەی ئوروپا هەمان دەوری گۆڕان لە کوردستانی عێراق دەبینن و کاریان بەلاڕێدا بردنی ئەفکاری کرێکاران و چینی چەوساوە بوە و هەیە بەرانبەر بە ناوەرۆک و ماهیەتی نا ئینسانی و نا عادیلانەی نیزامی سەرمایەداری. خودی پارلەمان بەهێزترین و کاریگەرترین ئورگانی بورژوازیە بۆ فریودانی کۆمەڵانی خەڵک بەتایبەتی چینی کرێکار.
لە لایەکی دیکە بەهێز بونی ڕاسیسم و ئیسلام لە ئوروپادا بەرهەم و ئاکامی کار و سیاسەت و هەلسوڕانی حیزبە چەپەکانی ئوروپایە. لە ژێر ناوی دێموکراسیدا ڕێگاێان داوە بە تیروریسمی ئیسلامی کە بە ئاسانی ئوروپا بکاتە پشتی جەبهەی خۆی و ئیمکاناتی مادی و مەعنەوی و هێزی چەکدار بۆ داعش و ئەلقاعیدە و بوکوحەرام و تالیبان و ئیسلامیەکانی دیکە فەراهەم و بە پارەی سوسیال و خانەنشینی و قاچاخی مادەی بێهۆشکەر مەسەرفی تیروریسمی ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا دابین بکەن.
بەرز بونەوەی ڕێژەی دەنگدەرانی ڕاسیستەکانی ئوروپا، خۆی دژ کردەوەی هەمان دێموکراسیەتی چەپی ئوروپایە لە لاێان خەڵکی ئوروپاوە کە ئیسلامیەکان قوستویانەتەوە و کردویانەتە مۆڵگەێەکی ئەمن بۆ خۆ ئامادە کردن و خۆ ڕێکخستن.
پاش ٢٠ تا ٣٠ سال بونی سەدان هەزار پەنابەری ئیسلامی لە ئوروپا، دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی چەپ و راستی ئوروپی نەک هەر نەێانتوانی کار بکەنە سەر ئیسلامیەکان و تێکەڵاوی کولتوری ئوروپاێان بکەن و واز بهێنن لە تیرور و جیناێەت و کۆنەپەرەستی، بەڵکو بە پێجەوانەوە بە قوستنەوەی ئەم دێموکراسیە بورژوازیە، ئیسلام و ئیسلامیەکان گەشەێان کرد و بون بە هێز، وە توانیان کولتوری ئوروپا پاشەکشە پی بکەن و بە ئاشکرا و لە سەر بانی مزگەوتوکان بانگی ئیسلامی بدەن، بانگێک کە وشە بە وشەی هاندانی ئیسلامیەکانە بۆ کوشتار و لەعنەت و نەفرەت کردنی کافران کە خودی ئوروپیەکان، سەربڕینەکان، کوشتاری بە کۆمەڵی خەلک و کەماێەتیە قەومی و ئایینیەکانی دیکە لە وڵاتانی جیهانی سێهەم، سەپاندنی یاسا وەحشیانەکانی ئیسلام بەسەر خەڵکی ئەو وڵاتانەدا کە ئیسلامیەکان بە پاڵپشتی دێموکراسی و سیاسی و سەربازیی ئەروپا و ئامریکا داگیریان دەکەن.
چەپەکانی سوید نەک سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا، بەڵکو شکستێکی گەورێان خوارد! چونکە قەومیەکانی سوید لەسەدا ١٣ی دەنگەکانیان بەدەست هێنا کە ٢ بەرابەری هەڵبژاردنی پێشترە.
بە دڵنیاییەوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا لە هەمو ئوروپا راسیستەکان نەک هەر دەنگی زیاتر بەدەست دێنن، بەڵکو بەتەواوی دەسەڵات دەگرنە دەست و هەم چەپی سوید و ئوروپای پی سەرکوت دەکەن و هەم ئوروپاش دەکەنە جەهەنم بۆ پەنابەران، وە دەبێ بە هەزاران هەزار پەنابەری موستەحەق ببنە قوربانی سیاسەتی چەوتی چەپەکانی ئوروپا و ئیسلامی سیاسی و بەرژەوەندی سەرماێەداری سویدی و خاوەن کومپانیاکان.
ئەوەندەی ئیسلامیەکان لە سوید و ئوروپا ئازادن، تەنانەت خودی خەڵکی سوید و ئوروپا ئازاد نین بۆ دیفاع لە وڵاتەکەێان کە ناێانەوێت ببێتە مۆڵگەی داعش و بوکوحەرام و ئەلقاعیدە.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.