سێ شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / فەڕانسە گوشارەكان بۆسەر ئێران زۆرتر دەكات

فەڕانسە گوشارەكان بۆسەر ئێران زۆرتر دەكات

فرانسوا ئۆلاند سەرۆك كۆماری فەڕانسە رۆژی یەكشەممە 26ی خەزەڵوەر لە یەكەمین سەردانی رەسمی خۆی بۆ ئیسرائیل بە رێبەرانی ئەو وڵاتەی راگەیاند، فەڕانسە بوونی ئێرانی ناوكیی قبووڵ ناكات‌و لەمبارەوە وەك هاوڕێی ئیسرائیل دەمێنێتەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، ئێمە تا ئەو كاتەی لێمان روون نەبێت كە مەبەستی كۆماری ئیسلامیی لە بەرنامەی ناوكیی چیە، لەسەر هەڵوێستی خۆی دەمێنێتەوە. شیمۆن پرێز سەرۆك كۆماری ئیسرائیل پاش پێشوازیكردن لە هەڵوێستی فەڕانسە وتی، ئەگەر بێتوو كۆماری ئیسلامیی دەستی بگاتە چەكی ناوكیی بێگومان سەرجەمی وڵاتانی ناوچەكە ملی ئەم رێگە دەگرنە پێش. شایانی باسە، بڕیارە فرانسوا ئۆلاند رۆژی دووشەممە 27ی خەزەڵوەر لە مەجلیسی نەتەوەیی ئیسرائیل ( كونست ) وتەیەك پێشكەش بكات.

بابەتی هاوپۆل

دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان داوای یەكپارچەیی خاكی ئێران دەكەن

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، دوو حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان رێكەوتننامەیەك واژۆ دەكەن كە لەگەڵ …