دوو شه‌ممه‌ 2 ئه‌یلول 2024

بەڕێوە چوونی 8مین ساڵیادی كۆچی دوایی محەمەد ئەوراز لە شاری نەغەدە

هەشتمین ساڵیادی كۆچیی دوایی محەمەد ئەوراز شاخەوانی بەناوبانگی كورد، لە شاری نەغەدە بەرز راگیرا.

هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن كە، لەو رێوڕەسمەدا كە لەسەر گڵكۆی ئەوراز بەڕێوە چوو، چەندین گرووپی شاخەوانی لەوانە: ئارارات، بیستون، سوڵتان، شاهۆ، زاگرۆس، فەراز و سامرەندی نەغەدە بەشدار بوون.
لە سەرەتای رێوڕەسمەكەدا عەلیڕەزا مەعروفی برا گەورەی محەمەد ئەوراز لە لایەن بنەماڵەكەیەوە و سەبارەت بە ئەخلاق و رەوشتی بەرزی وەرزشكارانە و وەسفی گەورەیی و كەسایەتی ئەو شاخەوانە كوردە وتارێكی پێشكەش كرد.
ناوبراو لە وتەكانیدا باسی لە پرەودان بە چالاكی بەكۆمەڵ، پێداگریی كردن لە لەسەر رەوشتی بەرز و مرۆڤدۆستانە و جوامێرانە كرد و چەند بیرەوەرییەكی لەبارەی برای ئازیزی بڵاو پێكەشی بەشداربووانی رێوڕەسمەكە كرد.
محەمەد ئەوراز شاخەوانی ناوداری كورد ساڵی 1348ی هەتاویی لە شاری نەغەدە چاوی بە ژیان هەڵهێنا و لە ساڵی 1382ی هەتاوی بە هۆی هاتنی هەرەس لەكاتی بڕینی لووتكەی گاشبروم لە وڵاتی پاكستان لەگەڵ مۆقبێل هونەر پەژوو یەكێكی دیكە لە شاخەوانە ناسراوەكانی كورد،  تووشی كارەسات هاتن، مۆقبێل لەو رووداوەدا سڵامەت دەرچوو، بەڵام محەممەد ئەوراز پاش گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ناوبراو پاش هومان ئاپرین شاخەوانی ئێرانی_ئەمریكایی لە ساڵی 1990ی زایینی، لووتكەی ئێوێرێستی پێوا و یەكەم شاخەوانی كورد بوو كە توانی ئەو لووتكەیە بپێوێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.