چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

هوشداری ئێران بە ئەمریكا سەبارەت بە هێرش كردنە سەر داعش

عەلی لاریجانی سەرۆكی مەجلسی ئێران رایگەیاند، ئەمریكا هاوپەیمانیەكی بۆ دژایەتی داعش دروست كردووە كە ئەو هاوپەیمانیە هیچ عەقڵانیەتێكی بۆ چاكسازیی و چارەسەر كردنی كێشەكان لە ناوچەكەدا نیە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتی ئیرنا، عەلی لاریجانی رۆژی شەممە 22ی مانگی خەرمانان لە شاری مەشهەد رایگەیاند كە، عەقڵانیەتی ئەمریكا بۆ لەنێو بردنی رێكخراوی داعش لە ناوچەكە نەتەنیا یارمەتی چاكسازیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نادات و داعش لەنێو نابات، بەڵكوو ئاگری رەق و بێزارییەكان پەرە پێ دەدات.
سەرۆك مەجلسی ئێران هەروەها وتی، ئاگری قەیران و كێشەكانی ناوچەكە بەمزووانە چارەسەر نابێت و ئێمە لەسەر ئەو قەناعەتەداین كە ناتواندرێت بە ئاسانی هاوپەیمانی دروست بكرێت و بە پێی ئەو هاوپەیمانیە هەڵسوكەوت بكرێت، چوونكە ئەم مەسەلەیە كارەساتێكی گەورەی بۆ پێكهاتە جیهانیەكانی وەكوو رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و شورای ئەمنیەت دروست كردووە.
ناوبراو وێڕای رەخنە گرتن لە ئەمریكا بە هۆی بەستێن خۆشكردن بە مەبەستی هێرشك كردنە سەر سووریە جەختی كردەوە كە، ئەمریكا دەبێ وردبینانە لە بابەتەكان بڕوانێت و نابێ هێرش بكاتە سەر دەوڵەتانی ناوچەكە، چوونكە لەم بارودۆخەدا ناوچەكە تووشی ئاڵۆزیی زیاتر دەبێت و لەو كاتەدایە كە ئیتر ناوچەكە چاودێریی بەسەردا ناكرێت و پڵیتەی ئاگری شەڕ هەڵدەبێت.
لاریجانی لە درێژەدا رایگەیاند كە، ئەمریكا كاتێ بینی لە رێگای رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و شورای ئەمنیەتەوە ناتوانێ ئامانجەكانی بپێكێت و هاوپەیمانی ساز بكات، هەر ئەو هاوپەیمانیەی بە دژی ئێران دروستی كرد، ئێستاكە بە دژی داعش لە سوریە دروستی كردوە.
شایانی باسە، لەم رۆژانەی دواییدا وتەبێژی داعش رایگەیاند، بە هۆی ئەوەیكە ئێران پشتیوانی ئەلقاعێدە دەكات، بە نیاز نین هێرش بكەنە سەر ئەو وڵاتە.
ئەمە لە حاڵێكدایە كە لە سەرەتای شەڕ و ئاڵۆزیەكان لە سوریە و عێراق، كۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕانەدا بەشدارە و بە دژی داعش و ئۆپۆزیسیۆنی سوریە هێزی چەكدار و كەرەستەی نیزامی رەوانەی ئەو وڵاتانە كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.