گیان لەدەستدانی 2 كەس بە هۆی رووداوی كار لە شاری مەهاباد

لاوێكی تەمەن ٢١ ساڵ و تازە لاوێكی تەمەن ١٥ ساڵ لەشاری مەهاباد، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی و بەرق گرتوویەوە گیانیان لەدەست دا.
بە پێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵنێرییەكان، لەم رۆژانەی دواییدا كرێكارێك بەناوی مەحموود نوسرەت لەكاتی كاركردندا لە بینایەكی بەرزەوە بەر دەبێتە خوارەوە و بە هۆیەوە گیانی لەدەست دەدات.
دەوترێ ئەو لاوە تەمەن ٢١ ساڵەیە كە دانیشتووی گەڕەكی “ئەسحابە سپی”ی شاری مەهاباد بووە، بەهۆی نەبوونی ئیمەنیی كارەوە تووشی ئەو رووداوە بووە.
لەلایەكی دیكەوە هەر لەشاری مەهاباددا تازە لاوێك بە ناوی ئومید ئەحمەدی كوڕی حوسێن لە لەكاتی “راوە ماسیدا” تووشی بەرق گرتوویی بووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
ئەو لازە لاوە تەمەن ١٥ ساڵەیە بە مەبەستی كار و دابین كردنی بژێوی ژیانیان رووی لە راوە ماسی كردبوو.
چەند رۆژ لەمەوبەریش مێر منداڵێكی دیكە لە شاری سنە سنە بەناوی محەمەد سەنعان بە هۆی تەقینەوەی كارگەیەك گیانی لەدەست دا و هۆكاری ئەو رووداوەش كەمتەرخەمیی خاوەن كارگەكە و نەبوونی ئیمەنی كار.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان نزیك بە دوو ملوێن منداڵی كار لە ئێران هەیە كە زۆرێكیان خەریكی كاری تاقەت پڕوكێن و قورسن.
ئەو ئامارانە لە لایەن ناوەندە حكومەتییەكانەوە بڵاو دەبێتەوە و ئامارە غەیرە حكومەتیەكان باس لەوە دەكەن كە، لەئێران نزیك بە ٧ ملیۆن منداڵی كار بوونی هەیە كە تەمەنیان لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ ساڵدایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.