سێ شه‌ممه‌ 3 ئه‌یلول 2024

ئۆباما یارمەتی سەربازیی رەوانەی كوردستان و هاوكات دەستێوەردانی سوریا دەكات

لە ساڵیادی هێرشەكانی 11ی سێپتامبر، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رەزامەندیی دەربڕی هاوكاریی سەربازیی بەپەلە رەوانەی هەرێمی كوردستان و عیراق بكات.
بەپێی نووسراویەكی باراك ئۆباما كە لەسەر ماڵپەڕی كۆشكی سپی و دوای وتەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ساڵیادی هێرشەكانی 11ی سێپتامبر بڵاوكراوەتەوە، سەرۆكی ئەمریكا رەزامەندیی دەربڕیووە لەسەر ناردنی هاوكاریی سەربازیی بەپەلە بۆ هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا.
دەریشكەوتووە كە بڕی ئەو هاوكارییە سەربازییەی ئۆباما رەزامەندیی لەسەرە دەربڕیووە، گەیشتووەتە 25 ملیۆن دۆلار و تایبەتە بە بوارەكانی فێركردنی سەربازی و مەشق و راهێنان.
هەر لە یادی 13 ساڵەی هێرشەكانی 11ی سێپتێمبەر، باراك ئۆباما جەختیكردەوە كە هەرگیز دوودڵ نابێت لە وەشاندنی گورزی سەربازی لە داعش جا لە سوریا یان عیراق بێت.
لە وتارەكەیدا، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەوەشی بەگوێی خەڵكی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دا كە هیچ هێزێكی سەربازی رەوانەی ناوچەكەیان ناكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، بەڵام بەڵێنی دا هاوكاری پێشكەش بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بكات لە شەڕی دژبە داعش.

باراك ئۆباما لە وتارەكەیدا ستراتیژیەتی خۆی بۆ چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ داعش خستەڕوو كە خۆی لە چوار تەوەردا دەبینێتەوە
یەكەم: وەشاندنی زنجیرەیەك گورزی ئاسمانی لە داعش،
دووەم: رەوانەكردنی 475 راوێژكاری سەربازیی دیكە بۆ مەشقپێكردنی هێزەكانی عیراق.
سێیەم: كاركردن لە وڵاتانی هاوپەیمان بۆ رێگرتن لە جموجوڵی چەكدارە توندڕەوەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ناوچەكانی دیكە و بەپێچەوانەوە.
چوارەم: فراوانكردنی پانتایی گورزە ئاسمانییەكانی دژبە داعش لە ئاسمانی عیراقدا.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا راشیدەگەیەنێت، داعش لە هەر جێگەیەك بێت هێرشی دەكرێتەسەرو ناتوانێت پەناگەیەكی ئارام بۆخۆی بدۆزێتەوە.
لە چوارچێوەی پلانەكەیدا، ئۆباما داوای 500 ملیۆن دۆلاریشی لە كۆنگرێس كردووە بەمەبەستی پڕچەككردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
هەرچەندە ئەمریكا بەشێوەیەكی فەرمی كۆتایی بە جەنگی عیراق و ئەفغانستان هێناوە، بەڵام ئۆباما رایگەیاند: “بەردەوام دەبین لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر” و هاوكات 475 فەرماندەیی سەربازیی خۆی رەوانەی كوردستان و عێراق كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.