لەنێوبردنی ژینگەی شاری سەردەشت لە لایەن سپای پاسدارانەوە

سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بە كەڵك وەرگرتن لە چەند دەزگا بۆلدزێر، سەرلەنوێ دەستیان بە تێكدانی بەشێكی دیكە لە دارستان و لێڕەواری دەورووبەری شاری سەردەشت كردەوە.
دەوترێ كۆتاییەكانی شەوی رابردوو چەند دەزگا بۆڵدزێر بە پشتیوانیی ناوەندە نیزامی و ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری سەردەشت، چەندین هێكتار لە دارستانەكانی پشتی “رەزی جۆڵا”یان لەنێو بردووە و ئەو كارەیان بەو مەبەستە لە تاریكایی شەودا ئەنجام داوە، تاكوو ئاسەواری خراپكارییەكانیان بەجێ نەمێنێت.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، شارۆمەندان باس لەوە دەكەن كە، وێڕای ئاگاداربوونی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەكان، فەرمانداری و شورا و شارەوانیی لەو خراپكارییانەی دام و دەزگا ئەمنیەتیەكان، بەڵام هیچ دژكردەوەیەكیان بەرانبەر بەو كردەوەیە نەبووە.
دانیشتووانی ناوچەكە باس لەوە دەكەن كە، لەماوەی چەند ساڵی رابردووەوە هەتا ئیستا، ناوەندە نیزامیی و ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری سەردەشت، زیاتر لە ٢٠ هێكتار دارستان و لێڕەواری دەوروبەری شاری سەردەشتیان بۆ دروست كردنی خانووبەرە بۆ كەسانی سەربە بەسیج و سوپای پاسداران، لەناوبردووە و بە پێی ئامارە فەرمیەكانی دەوڵەت، شاری سەردشت ٨٠ هەزار هێكتار لێڕەوار و دارستانی هەیە، كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا و بە هۆی سووتان و بڕینی دارەكان و دروستكردنی خانوو بەرە، ئەو رووبەرە بۆ ٥٠ هەزار هێكتار كەمی كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.