سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

مانگرتنی سەدان كەس لە راهێنەری داینگەكان

سەدان كەس لە راهێنەر و مامۆستای داینگەكانی ئێران رۆژی دووشەممە 17ی مانگی خەرمانان لە بەردەم وەزراەتی پەروەردە كۆبوونەوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێرییەكان، بەشداربووانی ئەو كۆبوونەوە ناڕەزاییە سەبارەت بە بڵاو كردنەوەی بڕیارنامەی دەركردنی راهێنەران و مامۆستایانی دایەنگەكان، جێبەجێ نەكرانی یاسای دیاریی كردنی چارەنووسیان، دیاری نەكردنی بودجە لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ وەرگرتنی ئەو راهێنەرانە و بێ رێزیی عەسگەر ئازاد جێگری گەشەی بەڕێوبەرایەتی و سەرمایەی مرۆیی سەرۆك كۆماریی رژیم كە راهێنەری دایەنگەكانی بە بێ سەواد و هیچ نەزان ناولێبردبوو، ناڕەزاییان دەربڕی بوو.
ئەم راهێنەرانە دوو رۆژ پێشتریش لە بەردەم دامەزراوەی سەرۆك كۆماریی كۆبوونەوە و لەوێ بەڵێنیان پێ درا كە داواكارییەكانیان بەدواداچوونی بۆ دەكرێت.
جێگای ئاماژەیە، وەزیری پەروەردەی ئێران پێشتر بەڵێنی دابوو كە، تاقیكردنەوەی وەرگرتنی راهێنەری دایەنگەكان 17ی مانگی گەلاوێژ بەڕێوە دەچێ، بەڵام ئەم تاقیكردنەوەیە بە هۆی ئەوەیكە بودجەی بۆ دیاریی نەكرابوو، بەڕێوە نەچوو.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.