پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

٦ میلیۆن بێكار لە ئێراندا بوونی هەیە

٦ میلیۆن بێكار لە ئێراندا بوونی هەیە و زۆربەشیان خوێندنی زانكۆیان تەواو كردووە.
وەزیری كار و ئاسایشی كۆمەڵایەتی ئێران لە نێو مەجلسدا دوایین ئاماری بێكاریی ئاشكرا كرد و رایگەیاند كە: “ئاماری بێكاری لە رادەبەدەرە و بە دڵنیاییەوە ئەم بابەتە تووشی كێشەمان دەكات”.
عەلی رەبیعی سەبارەت بە كێشەی بێكاری لە ئێران رایگەیاند:”ئەگەر بۆ چارەسەریی كێشەی بێكاری پلانڕێژییەكی دروست نەكرێت، لە ماوەی ٧ ساڵی داهاتوودا ئاماری بێكاری لە ئێران لە 7 میلیۆنەوە بۆ ١٠ میلیۆن كەس زیاد دەكات”.
عەلی رەبیعی، گەڵاڵەی وامی بێكاری، نووسینگەی كاری ناو ماڵی بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی بێكاری، بەبێ كەڵك ناولێبرد.
ناوبراو هەروەها لە درێژەی باسەكانیدا رایگەیاندووە كە، لەسەدا ٤٠ی دانیشتووانی بێكارانی ئێران ژنان پێكی دینن.

بەپێی ئەو لیكۆڵینەوانەی كە لەلایەن ناوەندی ئاماری ئێرانەوە بڵاو كراوەتەوە، لە ساڵی ٨٤وە هەتا ساڵی ٩٢ و لە هەر ساڵێكدا زیاتر لە ١٠٠ هەزار كەس لە ژنانی نێو بازاڕی كار، بێكار كراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.