به‌ندکراوێکی کورد له به‌ندیخانه‌ی ورمێ له سێداره‌درا

به‌ندکراوێکی کورد به ناوی عه‌لائه‌دین دێجه‌وهه‌ر له به‌ندیخانه‌ی ورمێ له سێداره‌درا.

له درێژه‌ی سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان به سه‌ر به‌ندکراوانی کورد له ئێران، دوێنێ پێنجشه‌مه به‌ندکراوێکی کورد به ناوی عه‌لائه‌دین دێجه‌وهه‌ر دوای چه‌ند رۆژ مانه‌وه له ژووری تاکه‌که‌سی له سێداره‌دراو له گه‌ڵ ئه‌ودا به‌دکراوێکی تری کورد به ناوی عادڵ کوهی‌و هه‌روه‌ها به‌ندکراوێکی ئازه‌ری زمان به ناوی ره‌سوڵ قه‌ده‌م‌یاری به هۆکاری نه‌زانراو له ژووری تاکه‌که‌سییه‌وه گه‌ڕێنرانه‌وه به‌شی گشتیی به‌ندیخانه.

به گوێره‌ی هه‌واڵی زاگرۆس پۆست تۆمه‌تی ئه‌و سێ به‌ندکراوه قاچاخی ماده هۆشبه‌ره‌کانه؛ سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه که له ئێستادا نزیکه‌ی هه‌زار به‌ندکراو له به‌ندیخانه‌ی ورمێ به تۆمه‌تی قاچاخی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان بۆ تورکیه سزای له سێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پاوه.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.