پێنج حیزبە سەرەكییەكەی رۆژهەڵات كومیتەیەكی هاوبەش پێكدێنن

دوێنێ دووشەممە پێنج حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان (سێ كۆمەڵەكە‌و دوو دیموكراتەكە) كۆبوونەوە‌و بڕیاریاندا بۆ چەندین پرسی گرنگ، كۆمیتەیەكی هاوبەش پێكبێنن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند لەكۆبوونەوەكەی دوێنێدا كە لەسەر ئاستی سكرتێری حیزبەكانی بەڕێوەچوو چەندین تەوەری گرنگ‌و گۆڕانكارییەكانی كوردستان‌و ناوچەكە قسەوباسی لێكرا‌و هەموو لایەك لەسەر ئەو ساخبوونەوە كە دەبێت بۆ چارەسەر كێشەكان دەبێت كۆمەڵێك كاری هاوبەش بكەن.

وتیشی: بڕیارە كۆبوونەكان بەردەوام بێت‌و رێگاچارەی بەشێك لە گرفت‌و كێشەكان بخرێتە ئەستۆی كۆمیتە هاوبەشەكە كە بڕیارە پاش گەڕانەوە هەر پێنج حیزبەكە بۆ كۆمیتەی ناوەندیی خۆیان، لە كۆبوونەوەی داهاتوویاندا ئەو كومیتەیە پێكبێت.

بەوتەی سەرچاوەكە عەبدوڵا موهتەدی سكرتێری حیزبی كۆمەڵەی كوردستانی ئێران‌و خالید عەزیزی سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان بەهۆی نەبوونیان لەكوردستان بەشداری كۆبوونەوەكە نەبوون‌و هەئیەتێك لە دەفتەری سیاسی ئەو دوو حیزبە بەشداری كۆبوونەوەكە ببوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.