شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2024

گه‌وره‌ترین ده‌سته‌کانی دنیا ژیانی له منداڵێکی هندی تاڵ کردووه

كه‌لیم، منداڵێكی‌ ته‌مه‌ن 8ساڵی‌ هنده‌ که به‌هۆی‌ گه‌وره‌بوونی‌ ل راده‌به‌ده‌ری ده‌سته‌کانی‌ ناچار بووه خوێندگا به جێبهێڵێت‌و ئه‌وه‌ش ژیانی ئاسایی تووشی کێشه‌ی جدیی کردووه.

به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ده‌یلی میل، کێشی هه‌ر دوو د‌ه‌ستی که‌لیم 8کیلۆیه‌و گه‌وره‌یی‌ په‌نجه‌یی‌ ناوه‌ڕاستیشی 33 سانتیمێتره.

 که‌لیم له باره‌ی کێشه‌کانیه‌وه به سه‌رچاوه‌که‌ی وتووه: “له‌به‌رئه‌وه‌ی ناڕۆم بۆ خوێندنگا که مامۆستاکه‌م پێمده‌ڵێت منداڵه‌كانی‌ تر له‌ده‌ستت ده‌ترسن‌و هاوڕێكانیشم گه‌مه‌م پێده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” ناڕه‌حاته‌ ده‌ستم بخه‌مه‌ گیرفانم و قۆبچه‌ی‌ كراسه‌كانم دابخه‌م و پانتۆڵ له‌پێبكه‌م”.

 ئه‌و منداڵه 8ساڵه‌یه هه‌ر له دوای له دایبکوونیه‌وه هه‌ست به نائاسایی بوونه ده‌سته‌کانی کراو ورده ورده ئاوساوه، دایک‌و باوكی‌شی له‌ به‌ر هه‌ژاری‌و ده‌ست کورتی ناتوانن چاره‌سه‌ری پزشکیی بکه‌ن.

  ئه‌و پزشکانه‌ی منداڵه‌که‌یان بینیوه تا ئێستا نه‌یانزانیوه ئه‌و چ نه‌خۆشینێکه‌و شکیان بۆ شێرپه‌نجه‌یه‌ک له جۆر هامارتوما ئه‌چێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.