هه‌ینی 19 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / سیاسی / کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان شان به شانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی باشوور له شه‌ڕدایه

کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان شان به شانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی باشوور له شه‌ڕدایه

له ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردووداو دوای هێرشی له‌ناکاوی داعش بۆ سه‌ر به‌شێک له خاکی باشوری کوردستان، هێزێکی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان شانبه‌شانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و پێشمه‌رگه خۆبه‌‌خشه‌کانی باشوور به‌شداریی شه‌ڕه‌که‌ی کردو تا ئێستاش ئه‌و هێزه له به‌ره‌کانی پاککردنه‌وه‌ی باشووری کوردستانن له چه‌کدارانی داعش.

نوێنه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵه‌ له هه‌ولێر له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوک بڵاوی کردووه‌ته‌وه: ‘کۆمەڵە وەک هەمیشە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ بەرامبەر بە چارە نوسی گەلی کوردو بە تایبەت لە روداوەکانی ئەم دوایانەی کوردستانی باشوردا بە کردەوەو بە ئامادە بوونی هێزەکانی پێشمەرگەی خۆی لە بەرەکانی شەردا نیشانی دا کە هێزێکی خاوەن نەزم‌و دیسیپلینی شۆرشگێرانەیەو پاراستن‌و بەرگری کردن لە سنوورەکانی کوردستان لە پێناو دابین کردنی ژیانێکی ئینسانی‌و داد پەروەرانە بۆ هەموو خەڵکی کوردستان بە ئەرکی سەر شانی خۆی دەزانێت’.

له ئێستادا هێزه‌کانی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه ناوچه‌کانی مه‌خمورو گوێر یان له داعش پاک کردووه‌ته‌وه‌و له پێشڕه‌ویدان بۆ ناوچه‌کانی تر.

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.