دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگر به سه‌ر تاران‌دا که‌وته‌ خواره‌وه‌و سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی گیانیان له‌ده‌ستدا

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه کاتژمێر 09:20 به کاتی تاران فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگر که له تارانه‌وه به‌ره‌و ته‌به‌س (خوراسان) به‌ڕێوه‌بوو دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌ی میهراباد بوو به دوو له‌ته‌وه‌و به سه‌ر ناوچه‌یه‌کی پیشه‌سازیدا که‌وته خواره‌وه.

به گوێره‌ی هه‌واڵده‌رییه‌کانی ئێران سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ که‌مێک پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگری کۆمپانیای ‘سپاهان ئێیر’ی کۆماری ئیسلامی له فڕۆکه‌خانه‌ی میهرابادی شاری تارانه‌وه به‌ره‌وو شاری ته‌به‌س له پارێزگای خوراسان، به‌شی دواده‌وه‌ی فڕۆکه‌که له ئاسماندا لێی جیابووه‌وه‌و له ناوچه‌یه‌کی پیشه‌سازی که‌وته‌ خواره‌وه‌و به هۆیه 54سه‌رنشینی فڕۆکه‌که گیانیان له ده‌ستدا که 8یان فڕۆکه‌وان‌و کادری پێشوازیی فڕۆکه‌که بوون.

شایه‌تحاڵێک له کاتی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ رایگه‌یاندووه چه‌ند هاوڵاتیی بینیوه که له کاتی دووله‌تبوونی فڕۆکه‌که‌دا که‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام دواتر مه‌یته‌کانیان نه‌دۆزرایه‌وه‌و پێده‌چێت که‌وتبێتنه ناو ئاگری ئه‌و ناوچه‌یه که چه‌ند دووکانێکه گرتووه‌ته‌وه. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان له‌و رووداوه‌دا لانیکه‌م 6منداڵ گیانیان له ده‌ستداوه‌و زۆربه‌ی سه‌رنشینانیش هاوڵاتیی ئاسایی‌و سه‌روو 40ساڵ ته‌مه‌نه‌وه بوون.

فڕۆکه‌خانه‌ی میهراباد رایگه‌یاندووه ئه‌و رووداوه به هۆی له کارکه‌وتنی مۆتۆرێک له مۆتۆڕه‌کانی فڕۆکه‌که‌وه بووه‌و چه‌ند خوله‌ک دوای به‌رزبوونه‌وه له نزیک کارگه‌ی شیشه‌سازی له شارۆچکه‌ی ئازادی که‌وتووه‌ته خواره‌وه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بڵاویشی کردووه‌ته‌وه فڕۆکه‌که له جۆری ئانتۆنۆڤ 140و به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئێران‌و ئۆکراین بووه.

کۆمپانیای سپاهان ئێیر سه‌ر به سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌و خاوه‌ن به‌شێکی زۆر له فڕۆکه‌کانی هێڵه ناوخۆییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه. فڕۆکه‌و ئامێره‌کانی یه‌ده‌کی له‌و شت‌و مه‌کانه‌ن که له درێژه‌ی گه‌مارکانی سه‌ر کۆماری ئیسلامی فرۆشتنی له لایه‌ن هه‌موو وڵاتانی پێوه‌ندیدار به ئامریکاو 5+1 قه‌ده‌غه کراوه.

وێنه‌ی کلکی فڕۆکه‌که‌ دوای که‌وتنه‌‌خواره‌وه له لایه‌ن شایه‌تحاڵێکه‌وه گیراوه.

firike.kewtinexwarewe

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.