پێنج شه‌ممه‌ 13 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / شاری جوانڕۆ: پێشه‌‌نگی رۆژهه‌ڵات له کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری بۆ شنگال

شاری جوانڕۆ: پێشه‌‌نگی رۆژهه‌ڵات له کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری بۆ شنگال

له درێژه‌ی به‌رفراوان کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی شنگال له شاری سنه رێکخراوه، شاری جوانڕۆ یه‌که‌م هه‌نگاوی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌کان هه‌ڵێنا.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کان له رۆژانی رابردوودا چالاکان‌و خه‌ڵکی هه‌ورامان‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لقێکی تایبه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی بۆ کوردانی شنگالیان له شاری جوانڕۆ کردووه‌ته‌وه‌و ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی‌ش ده‌ستیان کرد به کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی.

شایانی باسه که‌مپه‌ینی پشتیوانی له شنگال رۆژانی رابردوو به ده‌سپێشخه‌ریی ژماره‌یه‌ک چالاکی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراو دوای رۆژێک کوردانی خوراسان‌و تارانیش پشیوانیی خۆیان بۆ ئه‌م که‌مپه‌ینه راگه‌یاند. ده‌وترێت بڕیاره له داهاتویه‌کی نزیکدا ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه رێگریی لێ نه‌کرێت، هاوشێوه‌ی جوانڕۆ خێمه‌ له سه‌رتاسه‌ری شاره‌کانی رۆژهه‌ڵات لێبدرێت‌و هاوکارییه‌کان به رێگه‌ی مانگی سووری ئێران بگه‌یه‌نرێنه ده‌ست کوردانی شنگال که به‌شی زۆریان ئێستا له پارێزگای دهۆکن.

kempeyn.Singal.Ciwanro

بابەتی هاوپۆل

سەپاندنی حوکمی شەش ساڵ زیندان بە سەر پارێزەرێکی کورد

پارێزەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری تاران حوکمی ٦ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.