شه‌ممه‌ 31 تشرینی یه‌كه‌م 2020
ماڵەوە / کوردستان / شاره‌وانیی سه‌ڵماس ده‌یان کرێکاری ساده‌ی ده‌رکرد

شاره‌وانیی سه‌ڵماس ده‌یان کرێکاری ساده‌ی ده‌رکرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سه‌وزایی شاره‌وانیی سه‌ڵماس حه‌فته‌ی پێشوو 28کرێکاری به بێ مافی بیمه له سه‌ر کار ده‌رکرد.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست حه‌فته‌ی پێشوو شاره‌وانیی ناوه‌ندی سه‌ڵماس 28کرێکاری به‌شی سه‌وزایی‌و ئاودێریی ناوشاری له ناکاوو به بێ مافی بیمه له سه‌ر کار ده‌رکرد. سه‌رچاوه‌یه‌ک ئه‌وه‌ی روون کردووه‌ته‌وه که هه‌ریه‌که له‌و کرێکارانه خێزاندارو خاوه‌ن ئه‌زمونی 3 تا 15 ساڵ کارکردنن له‌و به‌شه‌دا.

سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه که کرێکارانی به‌شی سه‌وزایی شاره‌وانیی شاری سه‌ڵماس له بێبه‌شترین کرێکاره‌کانی ئه‌و شاره‌ن‌و ته‌نانه‌ت له کاتی کارکردنیشدا زیاتر له نیوه‌ی ساڵ به هۆی باران‌و سه‌رماوه‌ کاریان نه‌بووه‌و هیچ موچه‌یه‌کیان پێ نه‌دراوه.

وێنه: سه‌رۆکی شاره‌وانیی سه‌ڵماس‌و کرێکاران

بابەتی هاوپۆل

سیرووس عەباسی و فەریدە ویسی بانگھێشتی دادگای سنە کران

سیرووس عەباسی و فەریدە وەیسی دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان بانگهێشتی لقی ١ی دادگای ئینقلابی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.