هه‌ینی 19 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / لایه‌نگرانی داعش له شاری سنه خۆیان ده‌رخست

لایه‌نگرانی داعش له شاری سنه خۆیان ده‌رخست

شه‌وی پێنجشه‌مه له‌سه‌ر هه‌ینی 16ی گه‌لاوێژ ژماره‌یه‌ک مۆتۆڕسوار له چه‌ند گه‌ڕه‌کی شاری سنه نمایشێکیان به ئاڵای داعشه‌وه ئه‌نجام داوه‌و بوونه هۆی دڵه‌ڕاوکێی هاوڵاتییان.

به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه شه‌وی رابردوو 16ی گه‌لاوێژ 30که‌س به سواریی 15مۆتۆڕسوار له ناو کۆڵان‌و شه‌قامی گه‌ڕه‌که‌کانی فه‌ره‌جه‌و سیروس‌و فه‌ره‌ح به هه‌ڵکردنی ئاڵای داعش‌و مانۆڕێک بۆ ماوه‌ی زیاتر له نیوکاتژمێر بوونه‌ته هۆی دڵه‌ڕاوکێی خه‌ڵک‌و مانۆڕه‌که‌ش به بێ هیچ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی کۆتایی پێهاتووه.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که ئه‌و لایه‌نگرانه‌ی داعش چه‌ک‌و چۆڵیان پێ نه‌بووه‌و ناوبه‌ناو هه‌‌ڕه‌‌شه‌یان له لاوانی ناو ئه‌و گه‌ڕه‌کانه کردووه. هاوکات ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌‌شه‌یان له خه‌ڵک کردوووه کورد بوون، به‌ڵام نه‌زانراوه که ئایا هه‌مویان کوردن‌و ئه‌وانه‌ش که قسه‌یان کردووه خه‌ڵکی کام شارن.

 

 

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.