یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئایار 2023

دوو چالاکی مهابادی دوای 69رۆژ بێ سه‌روشوێن بوون، دران به زیندانی مهاباد

دوو چالاکی خه‌ڵکی مهاباد به ناوه‌کانی ئه‌سکه‌نده‌ر به‌رده‌ریزو که‌مال به‌هرام مه‌عروف دوای 69رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ربوون‌و بێسه‌روشوێنی له مهاباد، دوێنێ پێنجشه‌مه دران به زیندانی ئه‌و شاره.

ئه‌سکه‌نده‌ر به‌رده‌ریزو که‌مال به‌هرام مه‌عروف دوو چالاکی خه‌ڵکی مهابادن که 69رۆژ پێش به تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران‌و دوای رۆژێک ره‌وانه‌ی ئیلاعاتی ورمێ کران.

به گوێره‌ی هه‌واڵێک که به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه ئه‌و دوو چالاکه ماوه‌ی 60رۆژ له ئیتلاعاتی ورمێ به بێ ئاگاداریی که‌س‌و کاریان‌و له ژێر گوشارو شکه‌نجه‌ی به‌رده‌وامدا بوون‌و دوێنێ دراون به به‌شی پێشوازیی زیندانی مهاباد.

سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه که ئه‌و دوو چالاکه ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌که گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ مهابادو دوای 8رۆژ مانه‌وه له‌وێ دوێنێ دراون به به‌شی پشێوازیی زیندانی مهاباد. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی زانیوه که ته‌ندروستیی ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌رکراوه جێگیر نییه‌و نه‌شزانراوه ه روونی به چ تۆمه‌تێک ده‌ستبه‌سه‌رو ره‌وانه‌ی ئیتلاعات کراوه.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.