پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

داعش مه ترسيه ك بو سه ر كوردستان يان ته له نگوريك؟ … ئارێز موحه مه دی

داعش كورت كراوەی يان به مانای ( ده وله تی ئيسلامی له عيراق و شام)ه. كه ١٥ی ئوكتبری ٢٠٠٦ دروست بوو كه ئه وكات ناوه كەی و سنووري چالاكيه كەی ته نها له عێراق بوو و ئێستا ئەمە چه ندين ساڵە هه ر وه ك گروپی ئه لقاعيده رێگەی گرتووه ته به ركه به بيركردنه وه يەکی توندره وی تيروريستی، نائارامی خستووه ته نێو كوردستانه وه، كه هاوشێوەی بيرو فكريه تی وه هابين و ئه بينين كه ناوی (شام)يشی به ناوه كه ی زياد كردووه و چالاكيه تيروريستيه كانيشی بەربڵاوتر كردووه ته وه.! ئه ندامانی ئه م گروپه تيروريستيه، ئامانجيان پياده كردنی خه لافه تی ئيسلامی و به ڕێوه بردنی شه ريعه ت له عيراق و سوريه يه.! بۆچی داعش تا ئه و ئاسته توانی بێتە نیو خاكی كوردستانه وه؟ ئه گه ر بگەڕێينه وه سه ر مێژووی ماوه يه ك له وه و پێش و لاپەڕەی شۆڕشی ئاشتيخوازانەی گه لی كورد له سووريه دژبه رژيمی ئه و وڵاته هه ڵبه ينه وه، ده بينين گروپی توندڕەوی ئيسلامی داعش كه له داروده سته كانی ئه سه د بوو هاته مه يدان و شەڕی چەکداری خۆی و كوشتنه كانی ده ست پێكرد و ژماره يه كی زۆری خەڵکی بێتاوانی كرده قوربانی.

ئێستاكه ش هه واڵه كان و زۆربەی سه رچاوه نزيكه كان به م رووداوانەی دوايی، باس له نزيك بوونه وه ي داعش له سنووره كانی هه رێمی كوردستان ئه كه ن. بۆچی وا به زوويی گه يشته كوردستان؟ به دڵنياييه وەڵامی ئه م پرسياره به بڕوای من ئه توانێت دوو هۆكار بێت. ١: بوونی چەکدارانی كورد له نێو ريزه كانی داعشدا كه له كورد بوونی خۆی لايداوه و په یڕەوی بيروباوەڕە ئيسلاميه كانی داعشه و ئه م مه سه له يه به دڵنيايه وه بێ كاريگه ر نيه  له پێشڕەوی داعش له كوردستاندا. ٢: هاتنه ئارای مه سه لەی سه ربەخۆیی كوردستان له كاتی هه ستيار و نه گونجاودا و بوونی ئه وكات تازه سەرهەڵدان و زه ق بوونه وەی شەڕی شيعه و سوننه.

به بوونی ئه م هۆكارانه و پێشڕەوی داعش ، ئايا ئه م گروپه ئيسلاميه ئه توانێت جێگەی خۆی له كوردستان بكاته وه؟ كورد و فكریەتێکی ئيسلامی به بڕوای من تێکەڵ به يه كه ، بەڵام هه ستێکی نەتەوەیی له م نێوه دا ئه وه نده زاڵه ، كه داعش كه وته هەڵەیەکی يه كجار گه وره وه، دامه زراندنی سيستمێکی ئيسلامی توندڕەو وه ك داعش ، له كوردستان و ته نانه ت خه و بينينی داگير كردنی بەشێکی بچووكيش له خاكی كوردستان، مه حاله.! ته نها توانی ترس و دڵەڕاوکێ بخاته نێو تاکی كورده وه ئه گينا ئه و خه ونه يان كه ده ستيان به كوردستان بگات، نايه ته دی.

ئايا پێشمه رگه چ ده ورێك له م نێوه دا دەگێڕێ؟ بوونی هێزێکی چه كدار له كوردستان و ئاماده باشی له هه ر كات و ساتێكدا گرینگ و زه رووريه، به خوشحاڵيه وه كاتێك هێزی پێشمەرگەی كوردستان هه تا ئێستا له به رانبه ر ئه م مه سه له يه دا بێده نگ نه بوو و سه نگه ری چۆڵ نه كرد، بەڵام دەبێ ئه وه ش له به رچاو بگرين كاتێك داعش له شه نگار و زوممار نزيك بووه وه ، پاشه كشه به هيزی پێشمه رگه كراو له م كاته شدا زۆربەی شەڕكه ران و به رگری كاران، خەڵکی مه ده نی خودی شەنگارو ده ورووبه ربوو كه كرديان و دواتريش ده وڵەتی عێراق له راگه يه ندراوێكيشدا پاشەکشەی هێزی پێشمەرگەی به پلانی سه ربازی ناو لێبرد و ره خنه و تووڕە بوونی تاكی كوردی به رانبه ر به پێشمەرگە و كشانه وەی ، هەڵخڕان.

ئەی لايه نه سياسيه ده سەڵاتداره كانی عێراق تا چه ند يه كگرتوو و هاوده نگن؟ من نامەوێ لایەنێکی سياسی ده سەڵاتدار به ئازاتر له وی تر بزانم و باس كه م، بەڵام ئەوەی ئه بينين و باس دەکرێ هێزەکانی يه كێتی نيشتمانی كوردستان هەڵوێستی نیزامی باشيان هه بووه و پاڵپشتی پێشمەرگە بوون و زياتر له مه يدانا بوون و ئه وەی پاشه كشەی به هێزی پێشمه رگه له شه نگال كرد، مه سه له كەی بو لايه نه سياسيه كەی تری خسته بارێکی تره وه.! ئه ی حيزبه سياسیەکانی رۆژهەڵاتی كوردستان چی؟ تا ئێستا سه رنجی هه واڵە كان و راگه ياندنه كانم دابێت، زوربەی حيزبه كان راگه ياندنيان بۆ پشتيوانی له هێزی پێشمه رگەی كوردستان له باشور و پارێزگاری له خاكی كوردستان ده ربڕيوه ، بەڵام ٢ مه سه له جێی داخه: ١: نه بوونی هاوده نگی و يه كگرتوويی حيزبه كان بو به ره و پێشچوون. دەبێ ئه وه بزانين جيا له هه ر بيروباوەڕێکی سياسی جياواز، يه ك خاڵی هاوبه شمان هه يه، ئه ويش مه سه لەی كوردستانه. ئه گه ر شه هيدی زۆر له م پێناوه دا دراوه ، ئه گه ر بۆ يه ك بيروباوەڕ زۆر له لاوه كانمان ئه شكه نجه و زيندانی كێشاوه، با حيزبه كانيشمان له م كاته هه ستياره دا، به يه ك ده نگ ، ده نگ هەڵبڕن و پارێزگاری له خاك و نيشتمان بكه ن.

٢: رێگەنەدانی وه زاره تی پێشمه رگه هه تا ئێستا به پێشمه رگه كانی حيزبه رۆژهەڵاتيه كان بۆ چوونه نێو سه نگه ر و له لايه كی تريشه وه به شداری پێكردني (يه گه په و پ ك ك ) له رۆژئاواو باكوور له شه ڕو بۆ پشتيوانی كردنی هێزی پێشمه رگه له باشوور.!

به له به رچاو گرتنی هه موو ئه مانەی كه له سه ره وه باس كرا، سه رهەڵدانی داعش و نزيك بوونەوەی له كوردستان، ئه توانێت و باشتر وايه بڵێم توانی، ته له نگوريك له خەڵکی كوردستان به تاكي كورد و به پێشمه رگه و به لايه نه سياسيه كان له هه ر چوارپارچەی كوردستان بدات، كه به یەکگرتوویی و يه كڕیزی ئاوڕێکی جیددی له كوردستان و خاكی كوردان بده نه وه.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.