چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

فه‌خره‌دین فه‌ره‌جی به‌ندکراوی سیاسیی له به‌ندیخانه‌ی ته‌به‌س مانی له خواردن گرتووه

فه‌خره‌دین فه‌ره‌جی به‌ندکراوی سیاسیی کورد له به‌ندیخانه‌ی ته‌به‌س به هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزشکی له‌و به‌ندیخانه‌یه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست له به‌ندیخانه‌ی ته‌به‌س له باشووری خوراسان فه‌خره‌دین فه‌ره‌جی به‌ندکراوی سیاسیی کورد ماوه‌یه‌که به هۆی نه‌خۆشیی گورچیله‌کانیه‌وه ئازار ده‌کێشێت‌و به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌ش وڵامده‌ری ئه‌و به‌ندکراوه نین بۆ چاره‌سه‌رکردنی پزیشکی‌و ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به‌و بارودۆخه چه‌ند رۆژه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.

فه‌خره‌دین فه‌ره‌جی پێشتر ئه‌ندامی حزبێکی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی بووه‌و ئێستا دوورخراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ی ته‌به‌س که له خراپترین به‌ندیخانه‌کانه له سه‌ر ئاستی ئێران بۆ پێڕاگه‌یشتنی به‌ندکراوان.

 پێشتر ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه له به‌ندیخانه‌ی میناب له باشووری ئێران له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخێکی هاوشێوه به دوورینه‌وه‌ی لێوی ده‌ستی دابووه مانگرتن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.