چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵاهی به شێوه‌ی کاتی له زیندان هاته‌ده‌ر

محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵاهی به‌ندکراوی سیاسیی خه‌ڵکی بۆکان له به‌ندیخانه‌ی ته‌به‌س دوای 10ساڵ بۆ یه‌که‌مجار به شێوه‌ی کاتی له زیندان هاته ده‌ر.به گوێره‌ی هه‌واڵێک که به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه، محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵاهی به‌ندکراوی سیاسیی بۆکانی که به 18ساڵ به‌ندکران حوکم دراوه، دوای 10ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ربوون رێگه‌ی پێدرا به شێوه‌ی کاتی له به‌ندیخانه‌ی ته‌به‌س له باشووری خوراسان مه‌ره‌خه‌سیی وه‌رگرت. نه‌زانراوه که ئه‌و مه‌ره‌خه‌سییه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رییه یا دوای داواکاریی شه‌خسی پێی دراوه.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که برایه‌کی ناوبراو به ناوی محه‌مه‌د عه‌بدوڵاهی به هۆکاری سیاسی به‌ندکراوه‌و سزای ئیعدامی به سه‌ردا سه‌پاوه‌و له ئێستادا له به‌ندیخانه‌ی ورمێ‌دایه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.