پێنج شه‌ممه‌ 23 ئایار 2019
ماڵەوە / مافی مرۆڤ / سه‌رچاوه‌یه‌ک: ‘عه‌لیڕه‌زا’، به‌رپرسی لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر زینداییه سیاسیه‌کان له ورمێ هۆکاری بارودۆخی خراپی زیندانییه‌کانه

سه‌رچاوه‌یه‌ک: ‘عه‌لیڕه‌زا’، به‌رپرسی لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر زینداییه سیاسیه‌کان له ورمێ هۆکاری بارودۆخی خراپی زیندانییه‌کانه

بارودۆخی براکانی ئه‌فشاری له به‌ندیخانه‌ی ورمێ ناجێگیره‌و سه‌رچاوه‌یه‌کیش به زاگرۆس پۆستی راگه‌یاندووه به‌رپرسێکی ئیتلاعات به ناوی ‘عه‌لیڕه‌زا’ هۆکاری سه‌ره‌کیی خراپ بوونی دۆخی ته‌ندروستیی ئه‌و دووبراو سه‌رجه‌م زیندانییه سیاسییه‌کانه.

به گوێره‌ی هه‌واڵێک که له ورمێ‌وه به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه بارودۆخی هه‌ردوو برا عه‌لی ئه‌فشاری‌و رزگار ئه‌فشاری که سزای ئیعدامیان به سه‌ردا سه‌پاوه ل به‌ندیخانه‌ی ورمێ ناجێگیره‌و به‌رپرسانی زیندان رێگه به چوونه ده‌ره‌ی کاتییان بۆ نه‌خۆشخانه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزشکیی ناده‌ن.

ئه‌و دووبرایه که خه‌ڵکی ئاوایی جوگجه‌لی‌ی بۆکان‌و دانیشتووی مهاباد سه‌رماوه‌زی ساڵی 1389 له ماڵه‌که‌یان له شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کران. شایانی باسه عه‌لی ئه‌فشاری له کاتی گرتنیدا ته‌قه‌ی لێکراوه‌و ئه‌وترێت ده‌ستێکی له کار که‌وتووه. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌که له زاری پزشکه‌کانه‌وه ئه‌گه‌ر عه‌لی ئه‌فشاری له ماوه‌یه‌کی نزیکدا نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ نه‌کرێت سییه‌کانی تووشی کێشه‌ی جدی د‌ه‌بێت.

سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه که هاوسه‌ری عه‌لی ئه‌فشاری له ژێر گوشاری ئیتلاعاتدایه‌و داوای لێکردووه له به هه‌ر شێوه‌یه‌ک هه‌یه ده‌بێت جیا بێته‌وه له عه‌لی ئه‌فشاری.

له لایه‌کی تره‌وه ناوی که‌سێکی ئیتلاعاتی بۆ زاگرۆس پۆست ئاشکرا کردووه به ناوی ‘عه‌لیڕه‌زا’ که به‌رپرسی لێکۆڵینه‌وه‌یه له سه‌ر به‌ندکراوه سیاسییه‌کانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌و هۆکاری ئه‌شکه‌نجه‌دانی ده‌روونییانه‌و رێگره له به‌رده‌م چاره‌سه‌ریی پزیشکیی به‌ندکراوان‌و هاوکات دروستکردنی ناکۆکی له نێوانیان. ناسناوی ئه‌و که‌سه‌ی ئیتلاعات نه‌زانراوه.

وێنه‌کان: عه‌لی ئه‌فشاری و رزگار ئه‌فشاری

بابەتی هاوپۆل

گیان لە دەستدانی دوو کۆڵبەر لە ورمێ

ڕۆژی یەک شەممە دوو کۆڵبەری کورد، خەڵکی ناوچەی تەرگەوەر، لە کاتی پەڕانەوە لە ڕووباری “جێرمێ” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.