ئیسلامییە توندڕەوەكان لەشاری سنە ترس‌و نیگەرانی دەنێنەوە

بەمدواییانە تاقمێك لەئیسلامییە توندڕەوكان لە شەقامەكانی شاری سنە بە هەڵكردنی ئاڵای رەش‌و هەڵگرتنی شمشێر‌و دروشم‌و هوتافی “ئەڵاهوئەكبەڕ” بوونەتە هۆی ترس‌و نیگەرانی خەڵك.

سەرچاوەیەكی تایبەت لەشاری سنەوە بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند: لەدوایین حاڵەتی خۆدەرخستنی ئەم تاقمە، هەفتەی رابردوو لەكۆتایی شەقامی فەرەح (تاناكۆرا) ژمارەیەك لەم تاقمە ئیسلامییە توندڕەوانە بە هەڵگرتنی شمشێر لەبەرچاوی هێزە ئەمنییەكان هەڕەشەیان لەخەڵك‌و دوكاندارەكانی ئەو شەقامە كردوە‌و بە دەنگی بەرز هاوریان كردوە “كێ غیرەتی هەیە بڵێت موسلمان نیە یان نوێژ‌و رۆژوو ناگرێت”.

سەرچاوەكە وتیشی: لەلایەكی ترەوە ژمارەیەك روناكبیر‌و كەسانی لائیك‌و هەڵسوڕاوی چەپیش لەلایەن ئەم تاقمەوە هەڕەشەی كوشتنیان لێكراوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە لەمزگەوتەكانی ئەو گەڕەكانەی دەكەونە قەراغ شاری سنە، پێشنوێژی مزگەوتەكان لەخوتبەكانیان باسیان لە زۆربوونی كوفر لەكوردستان‌و پێویستی جیهاد كردوە.
بە پێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست، لەچەند هەفتەی رابردوودا چەندین گەنجی سەلەفی، لەشارەكانی جوانڕۆ، مەریوان، موچش‌و سنە، روویان لە هەرێمی كوردستان كردوە تا بە گروپی چەكدارەكانی داعش پەیوەست بن.

سەرچاوەكەی زاگرۆس پۆست جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە رای گشتی شاری سنە بە توندی دژی ئەم تاقمە توندڕەوە ئیسلامییانەیە‌و لەوەی كە هیچ متمانەیەكیان بە رژیمی كۆماری ئیسلامی نیە تا بەرەوڕووی ئەم تاقمە توندڕەوە ببنەوە، داوا لەحیزبە سیاسیەكانی كوردستان دەكەن بە رۆشنگەری‌و ئاشكراكردنی ئەم تاقمە لە میدیاكانی خۆیان، خەڵكی كوردستان لەم دیاردە شوم‌و ناحەزە رزگار بكەن‌و ئەگەریش پێویستی كرد هەوڵی توندتر بۆ لەناوبردنیان بگرنەبەر.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.