پێنج شه‌ممه‌ 13 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / جیهان / شنگال: پیاوان گوله‌باران‌ ئه‌کرێن‌و ژنان ئه‌ڕفێنرێن+ وێنه

شنگال: پیاوان گوله‌باران‌ ئه‌کرێن‌و ژنان ئه‌ڕفێنرێن+ وێنه

دوای ئه‌وه‌ی داعش توانی شاری شنگال داگیربکات، له ئێستادا ده‌ستی کردووه به کۆمه‌ڵکوژیی پیاوان‌و رفاندنی ژنانی ئه‌و شاره.

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه له ماوه‌ی دوێنێ‌و ئه‌مڕۆداو له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئازادکردنی شاری شنگال، داعش ژماره‌یه‌ک له چه‌کدارانی راسپاردووه بۆ رفاندن‌و راگواستنی ژنان له‌و شاره بۆ ناوچه‌کانی نزیک موسڵ‌و هاوکات ئه‌مڕۆش چه‌ند وێنه‌ی گوله‌بارانکردن‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوه‌نده حکومی‌و حزبییه‌کانی ئه‌و شاره‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌.

له لایه‌کی تره‌وه ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌نرا که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه 4چه‌کداری داعشیان له بناری چیای شنگال ده‌ستگیر کردووه که ویستوویانه ژنانی سه‌ر شاخه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.

له ئێستادا شه‌ڕێکی سه‌خت به هاوبه‌شیی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و گریلا دژ به پێگه‌کانی داعش له ره‌بیعه‌‌و زومارو شنگال‌و جه‌له‌ولا له ئارادایه. به گوێره‌ی زانیارییه‌کان داعش دوای داگیرکردنی شنگال داوای له خه‌ڵک کردبوو شاره‌که به جێ بهێڵن‌و دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به کۆمه‌ڵکوژی پیاوان‌و رفاندنی ژنان کردووه ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی شنگال په‌نایان بردووه‌ته به‌ر چیاکان‌و ده‌وترێت داعش 5هه‌زار چه‌کداری خۆی له ناو ماڵانی شنگال جێگیر کردووه.

شایانی باسه دوێنێ دووشه‌مه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان فه‌رمانیدا هێزی پێشمه‌رگه شێوازی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆی له گه‌ڵ داعش له به‌رگرانه‌وه بگۆڕێت بۆ هێرشبه‌رانه‌و به گوێره‌ی لێدوانه‌کانی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش، شنگال به زوویی ئازاد ئه‌کرێت.

بابەتی هاوپۆل

سەپاندنی حوکمی شەش ساڵ زیندان بە سەر پارێزەرێکی کورد

پارێزەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری تاران حوکمی ٦ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.