پێنج شه‌ممه‌ 13 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / ئێران / رۆژانه مین دوو که‌س ئه‌کاته قوربانی

رۆژانه مین دوو که‌س ئه‌کاته قوربانی

بوونی 16ملیۆن مینی چێنراو، رۆژانه کوژرانی دوو هاوڵاتی به مین‌و دووه‌م وڵات له جیهان دوایین زانیارییه‌کانی مینی چێنراوه له ئێران. به گوێره‌ی دوایین ئاماره‌کان له ئێران به گشتی 16ملیۆن مینی چێنراوو پووچه‌‌‌ڵنه‌کراو هه‌یه‌ که مه‌ترسی راسته‌وخۆیه بۆ گیانی هاوڵاتییان‌و ئه‌وه‌ش پله‌ی دووه‌می قوربانی گرتن به مین‌ی به‌خشیوه به‌م وڵاته.

به گوێره‌ی هه‌‌واڵه‌کان زیاترین قوربانییه‌کانی مین خه‌ڵکی ناوچه‌و ئاواییه‌کانی سه‌ر سنوورن‌و پڕمینترین ناوچه‌کانیش رۆژئاوای ئێرانه به هۆی ئه‌و مه‌یدانه مینییانه‌ی کۆماری ئیسلامی‌‌و رژیمی رووخاوی به‌عسی عێراق بۆ یه‌کیان چاندووه؛ هاوکات پارێزگاکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و پارێزگای عه‌ره‌ب نشینی ئه‌حواز پێنج پارێزگای پڕمینن له سه‌ر ئاستی ئێران. ده‌وترێت عێراق پڕمینترین وڵاتی جیهانه‌و وڵاتانی ئێران‌و ئه‌فغانستان‌و ئانگۆلاو کوه‌یت‌ وڵاتانی تری پڕمینن له ئاستی جیهاندا که تێیاندا رۆژانه به هۆی مینه‌وه هاوڵاتیی ده‌بێته قوربانی.

بابەتی هاوپۆل

رۆحانی؛پێم وانەبێ وڵاتێکی دیکە وەکوو ئێران لە بواری ئازادیەوە بوونی هەبێت

رۆژی چوار شەممە ١٤ ی سەماوەز دوو رۆژ بەر لە ١٦ ی سەرماوەز(١٦ اذر) “رۆژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.