شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

پێشمەرگە نە شێر و پلەنگە، نە تەرسەنۆک و خوێری!/ تاهیر خالیدی

بە پێ وتەی خەڵکی شەنگاڵ کە لە تەلەڤیزیوونی رووداودا  دەیانگێراوە، بەرەبەیانی دوێنی ٤-٨-٢٠١٤ هێزی پێشمەرگە بە بێ شەر ، شەنگاڵیان چۆلکرد و داعش دەستی بەسەرداگرت. 

بەدوای ئەو رووداوە دڵتەزێنەدا هەندێک لەو کەسانەی کە زۆر جار ، پێشمەرگەیان وەک شێر و پەڵەنگ و بوونەوەرێکی زۆر سەیر و سەمەرە باسدەکرد، کە گوایە قەت نازانێت ترس چیە، ماندووی چییە؟….بەڵام زۆر زوو بایانداوەتەوە و، ئەو پێشمەرگانەی شەنگاڵیان چۆل کردووە، بە ترسەنۆک و خوێری ناودەبەن.

لە راستیدا نە پێشمەرگە شێر و پەڵەنگ و ئەژدیهایە‌و، نە رێوی‌و تەرسەنۆک و خوێری. پێشمەرگە مرۆڤێکی ئاساییە وەک هەموو ئێمە. زۆربەی هەرە زۆری پێشمەرگەکان وەک ئێمە خاوەن هەموو ئیحساسێکن، شاد دەبن، تورە دەبن، عیشق‌و خۆشەویستییان هەیە‌و رق و قین لە دڵیاندایە، لەم یان لەو شەردا ورەیان بەرزە، لەم یان لەو شەردا ترس‌و خۆفیان زۆرە.

 برسیەتی، ماندویی، حەسانەوە، خواردنی خۆش‌و ناخۆش کاریگەری لە سەریان هەیە، خاوەنی ئامانج‌و خەون‌و خەیاڵاتی خۆیانن. زۆر بەکورتی، ئەوان مرۆڤی ئاسایی کۆمەڵگان کە بەشداری رۆڵێکی تایبەت دەکەن کە ناوی پێشمەرگەیە‌و هیچی تر. هۆکاری بەشداریان لەو رۆڵەشدا وەک یەک نیە. هەندێک بە بیر ورای نەتەوەیی، دیمۆکراسیخوازی، یەکسانیخوازی…، هەندێک لە قین‌و توورەیی لە داگیرکەر، هەندێک بۆ پلە و پایە، هەندێک وەک ئیش و کار، هەندێک بۆ ئامانجی شەخسی… .

 هەر کۆمەڵە پێشمەرگەیەک پێکەوە دەبنە هێزێکی پێشمەرگە و دەبنە خاوەن توانایەکی تایبەت. توانای هێزی پێشمەرگە وەک هەر هێزێکی چەکداری دیکە لە جیهاندا،گرێدراوی کۆمەڵێک فاکتەری بنەرەتییە کە گرینگترینیان ئەمانەن

١-تکنۆلۆژیا و کەرەستەی شەر

٢-ئیمکاناتی ژیان و حەسانەوە و دەرمان

٣-بەرێوەبەری و فەرماندەیی

٤-تاکتیک و ستراتژی گونجاو و کارامە

٥-رێژەی بەشداران

٦-ئامانج و ورەی بەشداران

٧-پشتیوان خەڵکی لە شوێنی شەر

٨-ئاگاداری لە هێزی بەرانبەر

٩-…

١٠-…

 هەر کام لەو فاکتەرانە دەتوانێت لەم یان لەو شەردا دەوری جیاوازی هەبێت .کەوابێت نە دەست بەسەراگرتنی شوێنێک  رەمزی سەرکەوتننە و نەپاشەکشی لە شوێنێک شیکست و سەرشۆری. پاشەکشی لە شەنگاڵ نە بە لۆمەکردنی کۆمەڵێک پێشمەرگە و تەنانەت بە مەحکەمەی بەرپرسەکەیان چارەسەر دەکرێت و نە بە باڵا هەڵوتنی ئەو هێزانەدا کە ئێستا لە شەری شەنگاڵدان.

 پاشەکشێ لە شەنگاڵ ئاماژەیەکی زۆر روونە بە کۆمەڵێک کەمووکوری کورد و پێویستی بە چارەسەری بنەرەتی هەیە. گەر ئەو موشکیلاتە چارەسەر نەکرێت، گومانی قورس هەیە کە کەرکوکیش نەبێتە شەنگاڵ.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.