پێنج شه‌ممه‌ 13 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کۆمەڵایەتی / روودای هاتوچۆ له تکاب ده‌یان قوربانیی لێکه‌وته‌وه

روودای هاتوچۆ له تکاب ده‌یان قوربانیی لێکه‌وته‌وه

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه مینیبوسی خه‌تی تکاب_ سایین‌قه‌ڵا به هۆی ته‌قینی تایه‌ی پێشه‌وه‌ی وه‌رگه‌ڕاو له ئاکامیدا هاوڵاتییه‌ک گیانی له‌ده‌ستداو 16 سه‌رنشینی تری ئه‌و ماشینه به سه‌ختی بریندار بوون.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه پاش ده‌رچوونی مینیبوسی خه‌تی ئاوایی گوی ئاغاج بۆ تکاب له سه‌ر جاده‌ی سایین‌قه‌ڵا به دووریی نیو سعات له شاره‌وه، تایه‌ی پێشه‌وه‌ی مینیبووسه‌که به هۆی کۆن بوونیه‌وه ته‌قیوه‌و له ئاکامیدا ماشینه‌که وه‌رگه‌ڕاوه‌و هاوڵاتییه‌ک گیانی له‌ده‌ستداوه‌و 16 سه‌رنشینه‌‌ی تریش به سه‌ختی بریندارن.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی تکاب ه‌وه به زاگرۆس پۆستی راگه‌یاند بارودۆخی ته‌ندروستیی ژماره‌یه‌ک له برینداره‌کان ناجێگیره. به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دوای رووداوه‌که زۆربه‌ی برینداره‌کان‌و هه‌روه‌ها ته‌رمی هاوڵاتیی گیانله‌ده‌ستداو گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تکاب‌و چه‌ند هاوڵاتیی تریش که پێئه‌چێ خه‌ڵکی شاره‌کانی بۆکان‌و مهاباد بن گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌و شارانه.

تا ئێستا زانیاری له سه‌ر بارودۆخی برینداره‌کانی بۆکان‌و مهاباد له به‌رده‌ست نییه.

بابەتی هاوپۆل

سەپاندنی حوکمی شەش ساڵ زیندان بە سەر پارێزەرێکی کورد

پارێزەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری تاران حوکمی ٦ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.