دوو شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2020
ماڵەوە / كولتوور / کۆنسێرتی حسه‌ین سه‌فامه‌نش له تالاری وه‌حده‌ت‌ی تاران به‌ڕێوه‌چوو

کۆنسێرتی حسه‌ین سه‌فامه‌نش له تالاری وه‌حده‌ت‌ی تاران به‌ڕێوه‌چوو

شه‌وی یه‌کشه‌مه له سه‌ر دووشه‌مه رێکه‌وتی 12گه‌لاوێژ بۆ پێنجه‌م شه‌و، هونه‌رمه‌ندی کرماشانی حسه‌ین سه‌فامه‌نش کۆنسێرتێکی گه‌وره‌ی له تالاری وه‌حده‌ت‌ی تاران به‌ڕێوه‌برد.

به گوێره‌ی زانیاریه‌کانی زاگرۆس پۆست، کاتژمێر 10:00 تا 12:00ی شه‌وی رابردوو کۆنسێرته‌که به به‌شداریی گروپی موزیکی ئارشاویرو گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێی شاهۆ نادری بۆ پێنجه‌م شه‌وو له سه‌ر داخوازیی هۆگرانی ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ڕێوه‌چوو.

بڕیار بوو ئه‌و کۆنسێرته شه‌وانی 8و9و10ی گه‌لاوێژ به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام به‌هۆی پشێوازیی زۆری هاوڵاتییا دووشه‌وی تریش درێژ کرایه‌وه. سه‌فامه‌نش له ماوه‌ی ئه‌و پێنج شه‌وه‌دا ده‌یان گۆرانی‌و مه‌قامی لوڕی‌و سۆرانی خوێندووه‌و به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کیش به‌شێکی زۆر له کوردانی دانیشتووی تاران به‌شداریی کۆنسێرته‌که‌یان کردووه.

بابەتی هاوپۆل

ارسلان هدایتی از زندان دیزل ‌آباد کرمانشاه آزاد شد

ارسلان هدایتی، شهروند ساکن شهرستان قروه، بصورت مشروط و با اعمال شاقە در آخرین روزهای …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.