دوو شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / كولتوور / کوشتی گیری کرماشان له کێبرکێی جامی زیلکۆڤسکیی له‌هستان پله‌‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا

کوشتی گیری کرماشان له کێبرکێی جامی زیلکۆڤسکیی له‌هستان پله‌‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا

ره‌زا ئه‌فزه‌‌لی کوشتیگیری کێشی 74کیلۆگره‌می خه‌ڵکی کرماشان توانی له کێبرکێی نێوده‌وڵه‌‌تیی جامی زیلکۆڤسکی له وڵاتی له‌هستان پله‌ی دووه‌م مسۆگه‌ر بکات.

ره‌زا ئه‌فزه‌لی کوشتی گیری لاوی کرماشانی توانی له کێبرکێی زیلکۆڤسکی له له‌هستان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت‌و به تۆمارکردنی 3خاڵ به سفر خاڵ به‌رامبه‌ر به هاوکێشی خۆی له ئه‌فغانستان‌و 13 به‌رامبه‌ر به سفر له‌گه‌ڵ ژاکوب سکارانکا هاوکێشی سلۆڤاکی‌و 20 به‌رامبه‌ر به 9 له‌گه‌ڵ گیر بلاڕوس له وڵاتی بلاڕوس پله‌ی دووه‌می ئه‌و جامه مسۆگه‌ر بکات.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ وه‌رزشییه‌کان، ناوبراو له دوایین یاریی خۆیدا له زنجیره کێبرکێکانی، 3 به 4 له به‌رامبه‌ر جامبر کویلاشویلی له‌ وڵاتی گورجستان دۆڕاو به‌و شێوه‌یه پله‌ی دووه‌می جامه‌که‌ی مسۆگه‌ر کرد.

بابەتی هاوپۆل

سنە.. رێگریی لە بەڕێوەچوونی كۆنسێرتی یەڵدا عەباسی دەكرێت

بڕیاربوو كچە هونەرمەندی كورد كە لەكوردانی پارێزگای خوراسان لە شاری سنە كۆنسێرتێك ساز بكات كە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.