دوو شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / له رۆژانی رابردوودا نیوملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی بانه‌یان کردووه

له رۆژانی رابردوودا نیوملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی بانه‌یان کردووه

له رۆژانی پشووی حه‌فته‌ی رابردوودا نیو ملیۆن گه‌شتیار له شاره‌کانی ئێران‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان روویان له شاری بانه کردووه‌و ئه‌وه‌ش گه‌رم‌و گوڕییه‌کی زۆری به‌و شاره به‌خشی.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست له ناوه‌ندی شاره بانه‌وه له رۆژانی رابردوودا رێگه‌ی نێوان سه‌قز_ بانه ترافیکێکی زۆری له سه‌ر بووه‌و به شێو‌ه‌یه‌کی که‌موێنه هاوڵاتییانی ئێرانی روویان له‌و شاره کردووه بۆ کڕینی پێداویستییه‌کانی ناوماڵیان‌و هه‌روه‌ها بینینی سروشتی ئه‌و ناوچه‌یه.

به پێی زانیارییه‌کان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و‌ه‌ی شاری بانه به فه‌رمی له ناو سنوری کۆماری ئیسلامیی ئێراندایه، به‌ڵام کڕین‌و بردنی پێداویستییه‌کانی ناوماڵ‌و به‌تایبه‌ت ئامێره ئیلێکتریکییه‌کان بۆ شاره‌کانی تر سنوورداره‌و هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌ک ناتوانێت زیاتر له یه‌ک ئامێر له‌‌گه‌ڵ خۆی بباته‌وه.

شاری بانه له ساڵانی رابردوودا بووه‌ته پڕگه‌شتیارترین شاری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و به پێی سه‌رچاوه‌یه‌کیش هۆکاری ئه‌و سه‌رنجڕاکێشییه بۆ کراوه بوونی خه‌ڵکی شاره‌که‌و میواندارییان ده‌گه‌ڕێته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد پاش ٦ مانگ لە دەستبەسەر کرانی چارە نووسی نادیارە 

چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد، لە دوایی ٦ مانگ لە دەستبەسەرکرانی، تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.