شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

داعش قورسترین هێرشی کرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌‌: پێشمه‌رگه ئه‌یه‌وێ موسڵ ئازاد بکات

ئه‌مڕۆ شه‌مه 12گه‌لاوێژ چه‌کدارانی داعش له دوو ناوچه‌ی جیاوه قورسترین هێرشیان کرده سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و له ناوچه‌ی زوماری موسڵ پێشمه‌رگه‌ پاشه‌کشه‌ی کردووه.

له ماوه‌ی 24کاتژمێری پێشوو به درێژیایی شه‌وی  رابردوو چه‌کدارانیی داعش له ناوچه‌ی گه‌رمیان له هه‌ردوو قۆڵی گه‌ڕه‌که‌کانی ته‌جنیدو وه‌حده‌و هه‌روه‌‌ها له ناوچه‌ی زوماری موسڵه‌وه به چه‌کی قورس هێرشیان کرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی باشووری کوردستان‌، هێرشه‌کانی داعش له جه‌له‌ولا شکستی هێناوه، به‌ڵام توانیویانه له ناوچه‌ی زومار پێشڕه‌وی بکه‌ن. به گوێر‌ه‌ی سه‌رچاوه‌کان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه توانیویانه نزیکه‌ی 100چه‌کداری داعش بکوژن‌و زیاتر له 30که‌سیشیان لێ به دیل گرتوون. سه‌باره‌ت به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان‌یش ئه‌وترێت 13پێشمه‌رگه گیانیان به‌خت کردووه‌و 30که‌سی تریش بریندار کراون.

هاوکات ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه ئه‌وان تا ئێستا له به‌ر خۆحه‌شاردانی داعش له‌ناو ماڵه‌کاندا هێرشی گه‌وره‌ی نه‌کردووه‌ته سه‌ریان، به‌ڵام له‌وه به‌دوا ئه‌یکا‌ت‌و باسی له‌وه‌ش کردووه ئاماده‌یی ئه‌که‌ن بۆ ئازادکردنی موسڵ. له‌وباره‌وه فرات نیوز بڵاوی کردووه‌ته‌وه ده‌روازه‌ی سێمالکاو گردی گه‌سک له دیوی باشوور داگیر بکه‌ن‌و پێشمه‌رگه‌ش له‌و ناوچانه پاشه‌کشێی کردووه. لیوا عەبدوڕەحمان كەورینی بە سایتی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندوە: ‘خۆمان كۆكردووەتەوەو لەهەموو ڕوویێكەوە ئامادەین‌و چەكێكی زۆریشمان بۆ هاتووە، كە چەكی قورسن.’

به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌ ئێستادا داعش له سێگۆشه‌ی نێوان باکوور، باشوور و رۆژئاوای کوردستان نزیک بوونه‌ته‌وه‌.  ده‌وترێت له ئێستادا شه‌ڕ له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و داعش له ناوچه‌ی جه‌له‌ولا نه‌ماوه‌و له شه‌ڕی ئه‌مڕۆشدا پێشمه‌رگه قوربانیی نه‌داوه، به‌ڵام له ده‌وروبه‌ری موسڵ به‌رده‌وامه.

له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌مڕۆ بۆ یه‌که‌مجارو به فه‌رمی ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی YPG له رۆژئاوای کوردستان له رێگه‌ی خاڵی ره‌بیعه‌وه هاتوونه‌ته‌ باشوورو له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی پلانێکن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه له ده‌ستی داون.

 

وێنه: زاگرۆس پۆست/ فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی دوزخورماتو

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.