پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دوو برا له چه‌می سه‌قزدا خنکان

ئێواره‌ی دوێنێ دوو برا به ناوه‌کانی محه‌مه‌دو مه‌حیه‌دین رۆحانی خه‌ڵکی شاری سه‌قز به هۆی ناشاره‌زابوونیانه‌وه‌ له مه‌له له ناو چه‌می سه‌قز نوقم بوون‌و گیانیان له ده‌ستدا. 

ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی دوو برا به ناوه‌کانی محه‌مه‌دو مه‌حیه‌دین ره‌حمانی ته‌مه‌ن 30و 28ساڵ به هۆی مه‌له‌نه‌زانینه‌وه نوقم بوون‌و گیانیان له ده‌ستدا.

 به پێی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست رووداوه‌که له خوار ئاوایی پیروێنس‌و له سه‌ر رێگه‌ی ئاوایی حه‌سه‌ن ئاوادا بووه‌وه یه‌که‌مجار چه‌ند که‌س له چه‌می سه‌قز خه‌ریکی مه‌له‌کردن بوون‌و یه‌کێک له‌وانه مه‌حیه‌دین‌ی برابچووکه‌که بووه، کاتێک براگه‌وره‌ی ئه‌بینێت نزیکه نوقم بێت خۆم ئه‌خاته ناو چه‌مه‌که‌وه به‌ڵام به هۆی ناشاره‌زایی هه‌ردووکیان پێکه‌وه نوقم بوون‌و گیانیان له ده‌ستداوه.

 شایه‌تحاڵان‌و له‌وانه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو قوربانییه که له شوێنی رووداوه‌که بوون رایان گه‌یاندووه دوای ماوه‌یه‌ک غه‌واسه‌کان له سه‌قزه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شوێنه‌و توانراوه ته‌رمه‌کانیان له ئاو بهێنرێته ده‌ره‌وه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.