هه‌ینی 19 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / جیهان / کێشه‌ی قه‌ره‌باغ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه: هه‌شت سه‌ربازی ئازه‌ربایجان له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستاندا کوژران

کێشه‌ی قه‌ره‌باغ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه: هه‌شت سه‌ربازی ئازه‌ربایجان له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستاندا کوژران

حه‌فته‌ی رابردوو له پێکدادانی نێوان هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌رمه‌نستان‌و ئازه‌ربایجان له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ لانیکه‌م 8سه‌ربازی ئازه‌ری کوژراون‌و ئێستاش هه‌ردوولا له ئاماده‌باشیی ته‌واودان.

به پێی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان هێزه‌کانی سنورپارێزی ئه‌و وڵاته له کاتی هه‌وڵی چه‌ند هێزێکی ئازه‌ربایجان بۆ چوونه ناو وڵاته‌که‌یان پێیان زانیون‌و پێشیان پێ گرتووه. دواتر پێکدادان له نێوان دوولایه‌ن هاتووه‌ته ئاراوه‌و له ماوه‌ی 3رۆژدا 8سه‌ربازی ئازه‌ری کوژراون.

ئه‌وه له حاڵێکدایه ئاماره‌کان له زاری ئازه‌ربایجانه‌وه جیاوازه. هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه هاوکات له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌رمه‌نستانه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه لایه‌نی ئازه‌ربایجان ویستوویانه دزه بکه‌نه ناو خاکی وڵاته‌که‌یان‌و له ئاکامی پێش پێگرتنیاندا 14که‌سیان له هێزه‌کانی ئازه‌ربایجان کوشتووه‌و له به‌رامبه‌ردا خۆیان هیچ قوربانییه‌کیان نه‌بووه.

ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ له ساڵی 1988و دوای شه‌ڕێکی نێوان دوو وڵاتی خودموختاری ئازه‌ربایجان‌و ئه‌رمه‌نستانی ئه‌و کات که‌وته ده‌ست ئه‌رمه‌نستان. به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له درێژه‌ی شه‌ڕی نێوان ئه‌و دووڵاته له‌و ناوجه‌یه لانیکه‌م 30هه‌زار که‌س بوونه‌ته قوربانی‌و چه‌ند جاریش‌و به تایبه‌ت له ساڵی 1994 هه‌وڵدراوه کێشه‌که به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام بێ ئاکام بووه.

ده‌وتریت ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ نزیکه‌ی 1ملیۆن‌و نیو دانیشتووی هه‌یه‌و زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌رمه‌نین، بۆیه زۆربه‌ی کێشمه‌کێشه‌کانی ناو ئه‌و هه‌رێمه به راپرسی له سه‌ر دیاریکردنی شاره‌نووسیشیه‌وه وه‌ک به‌شێک به لای ئه‌رمه‌نستاندا ده‌کشێت.

بابەتی هاوپۆل

نامەی سەرئاوەڵای ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، …