هه‌ینی 19 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / ئێران / گه‌شتیاران له ئێران ئامۆژگاریی ئایینی ده‌کرێن

گه‌شتیاران له ئێران ئامۆژگاریی ئایینی ده‌کرێن

له یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی هاتنه سه‌ر کاری حه‌سه‌ن رۆحانی‌و بێ به‌ڵێنیی به زۆربه‌ی واده‌کانی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گوشاره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر خه‌ڵک، بڕیاره ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روو له ئێران ئه‌که‌ن رێنمایی ئایینی بکرێن‌.

تیمه‌کانی ‘ئه‌مر به چاکه‌و به‌رگری له خراپه’ی کۆماری ئیسلامی که له ماوه‌ی 35ساڵی رابردووداو به شێوازه‌کانی جۆراوجۆر هه‌وڵیان داوه هاوڵاتییانی گه‌لانی ئێران له رووی شێوازی جلوبه‌رگ‌و کولتورو داهێنانی هونه‌ری‌و بیروباوه‌ڕی سیاسی‌و حزبییه‌وه یه‌کده‌ست بکه‌ن‌و له تازه‌ترین پێشنیاریشدا ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگیی پارلمان داوای کردووه ئه‌و پلانه گه‌شتیارانیش بگرێته‌وه

 سایتی حکومه‌تیی ئیسنا له زاری ئه‌و نوێنه‌ره‌ی کۆمیسیۆنی فه‌رهه‌گیی به ناوی پژمانفه‌ڕه‌وه ئه‌‌وه‌شی بڵاو کردووه‌ته‌وه که نابێ له‌و بواره‌دا نه‌رمیی بنوێنن‌و پێویسته جدی بن له سه‌ر ته‌مبێ کردنی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی رێوشوێنی کولتووری په‌سه‌ندکراوی ئێران ئه‌به‌زێنن‌و هاوکات بڕیاره دوای هاوین پلانه‌که بچێته جواری جێبه‌جێکردنه‌وه.

 ناوبراو ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به مافێکی سروشتیی کۆماری ئیسلامی زانیوه‌و رایگه‌یاندووه هه‌‌روه‌ک وڵاتای ئوروپایی یاسای ناوخۆیی خۆیان هه‌یه‌و هه‌ر گه‌شتیارێک دوای چوونه ناو وڵاتێک ئه‌بێ ئه‌و یاسایانه په‌یڕه‌وی بکات، کۆماری ئیسلامیش مافی خۆیه‌تی رێوشوێنی تایبه‌ت بۆ گه‌شتیاران بگرێته به‌ر.

 شایانی باسه به‌شێکی زۆر له‌وانه‌ی ساڵی رابردوو ده‌نگیان به حه‌سه‌ن رۆحانی دا پشتیان به‌و به‌ڵێانه به‌ستبوو که بۆ نه‌هێشتنی تیمه‌کانی گه‌ڕۆکی چاودێریکردنی رواڵه‌تی هاوڵاتییان دابووی. له ئێران دامه‌زراوێکی تایبه‌ت به ‘ئه‌مر به چاکه‌و به‌رگری له خراپه’ هه‌یه‌و ئه‌م هاوینه‌ش عه‌بدولحه‌مید موحته‌شه‌م به‌رپرسی ‘ئه‌نسار حیزبوڵا’ (که گروپێکی فشاری کۆماری ئیسلامییه بۆ بیرجیاوازان) رایگه‌یاندووه گه‌شته‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ به‌رگری به خراپه‌و ئه‌مر به چاکه.

 له ماوه‌ی کاندیدبوونی هه‌ریه‌که له مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رکۆماری پێشووی ئێران‌و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رکۆماری ئێستا، زۆرکردن له خه‌ڵکیان بۆ له‌به‌رکردنی شێوازێکی تایبه‌تی جل‌وبه‌رگ به سووک زانیبوو وتبوویان لاوان ئه‌بێ چۆنیان پێ خۆشه بگه‌ڕێن، به‌ڵام دوای هاتنه سه‌ر کاریان درێژه‌یان به رێچکه‌ی سه‌پاندنی حیجاب‌و وه‌گه‌ڕخستنه‌ی گه‌شته‌کان دا بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌وانه‌ی به پێچه‌وانه‌ی رێوشوێنه فه‌رهه‌نگییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی بیبینن.

بابەتی هاوپۆل

مانگرتنی گشتی مامۆستایان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بۆ ناڕەزایەتی دەڕبڕین بە بارودۆخی خراپی سیستمی پەروەردە و دۆخی خراپی ژیانی مامۆستایان، لە ڕۆژی …