ماڵەوە / كولتوور / خولی چوارڕۆژه‌ی فێرکاریی دوکتور قوتبه‌دین سادقی له مه‌ریوان کۆتایی پێهات

خولی چوارڕۆژه‌ی فێرکاریی دوکتور قوتبه‌دین سادقی له مه‌ریوان کۆتایی پێهات

دوای چوار رۆژ کاری به‌رده‌وام‌و راهێنان به شانۆکاران‌و هۆگرانی شانۆ له مه‌ریوان دوێنێ هه‌ینی 10ی گه‌لاوێژ خوله‌که سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی پێهات.

دوای ئه‌وه‌ی دوکتور قوتبه‌دین سادقی، ده‌رهێنه‌ری ناسراوی شانۆی کوردستان‌و خه‌ڵکی سنه له لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی هونه‌ریی ڤه‌ژینه‌وه بانگهێشت کرا بۆبه‌ڕێوه‌بردنی خولێکی راهێنانی چوارڕۆژه، دوێنێ هه‌ینی خوله‌که کۆتایی پێهات.

به پێی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هۆگرانی شانۆو شانۆکارانی مه‌ریوان له‌و خوله‌دا به‌شدارییان کردووه‌و خوله‌که‌یان له ئاستێکی به‌رزدا هه‌ڵسه‌نگاندووه.

هاوکات بڕیاره له داهاتوویه‌کی نزیکدا خولێکی هاوشێوه‌ی گه‌وره‌تر له شاری سنه بۆ دوکتور قوتبه‌دین سادقی رێکبخرێت‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ست کراوه به ئاماده‌کاری‌.

بابەتی هاوپۆل

سادق لاریجانی: ئێمە لە ئێران زیندانی سیاسیمان نییە

سادق لاریجانی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئێران وێرای ڕەخنە لەو کەسانەی کە داوای ئازاد کردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.