شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2024

كوژرانی هاوڵاتیەكی خەڵكی كامیاران بە دەستی هێزەكانی رژیم

هاوڵاتیەكی لاوی خەڵكی كامیاران پاش تەقەی هێزەكانی ئینتزامی لەو شارە گیانی لەدەستدا.

بە پێی هەواڵێكە بە ناوەندی هەواڵنێریی زاگرۆس پۆست گەیشتووە، رۆژی رابردوو واتە پێنجشەممە كاتژمێر 4ی سەرلەبەیانی لاوێكی خەڵكی كامیاران بە ناوی جوبرەئیل ساڵحی كوڕی ئیبراییم بە دەستی مەئمورانی ئینتزامی ئەو شارە لە نزیك ئاوایی ئەڵەك سەر بە كامیاران دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە‌و ناوبراو پاش تەقەی مەئموران بە ماشینەكەی هەڵاتووە.

بە پێی زانیاریەكانی زاگرۆس پۆست جوبرەئیل ساڵحی لەو ناوچە خەریكی راوكردن بووە‌و ناوبراو لە كاتی راوكردندا دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە‌و پاش ئەوەی مەئموران شوێنی دەكەون بە هۆی خێرایی لە رۆیشتندا ماشینەكەی تووشی وەرگەڕان دەبێت‌و بەمشێوە گیانی لەدەستدا.

شایانی باسە، بە وتەی شایەتحاڵەكان ناوبراو پێشتر چەندین جار بە هۆكاری جۆراوجۆر لەگەڵ مەئمورانی رژیم تووشی تێكهەڵچوون بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.