یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2024

هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی تورکیه له ئوروپا ده‌ستی پێکرد

یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی تورکیه ده‌ستی پێکردو هاوڵاتییانی ئه‌و وڵاته له ئوروپا به گه‌رمی پێشوازییان له پرۆسه‌که‌ کردووه.

دوێنێ پێنجشه‌مه ده‌نگدان به کاندیده‌کانی سه‌رکۆماریی تورکیه له وڵاتانی ئوروپایی ده‌ستیپێکردو به گوێر‌ه‌ی ئاماره‌کانی و‌ه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته دووملیون ونۆسەدهەزار هاوڵاتی تورکیا مافی دەنگدانیان هه‌یه‌و لەو ژمارەیەش یەک ملیون وچواسەد هەزار کەسی لەماوی 4ڕۆژدا واتە تا 04/08/2014  ڕودەکەنە سندوقەکان‌وکاندیدی خۆیان هەڵدەبژێرن.

ئه‌و ده‌نگدانه هاوکات له 56وڵاتی جیاندا به‌ڕێوه ئه‌چێت‌و له ناوخۆی تورکیه‌ش 10ئاگۆست به‌رامبه‌ر به 19گه‌لاوێژ به‌ڕێوه‌ئه‌چێت. له حه‌فته‌ی رابردووه‌وه، ده‌نگدانی تایبه‌ت له 42بنکه‌ی هێزه‌کانی سنوورپارێزی ئه‌و وڵاته‌ش  ده‌ستی پێکردووه.

شایانی باسه، سێ کاندیدی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆماری ئێستای ئه‌و وڵاته‌و سه‌رۆکی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان (AKP)، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، کاندیدی کوردو چالاکیHDPو نوێنه‌ری سێ لیستی کوردی‌و ئه‌کمه‌له‌دین ئێحسان ئۆغڵو کاندیدی سه‌ربه‌خۆ رکابه‌رێی به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌که ئه‌که‌ن.

تورکیه لە ساڵی 2007 ڕیفراندۆمێکی له‌سه‌ر گۆرینی سیستێمی هەڵبژاردن ئەنجام داو له ئاکامیدا بڕیاردرا سەرۆک کۆمار ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هه‌ڵببژێردرێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.