پێنج شه‌ممه‌ 23 ئایار 2019
ماڵەوە / سیاسی / ئێران شه‌ش هه‌زار هاوڵاتیی ئاز‌ه‌ری له خۆی جێگیر ده‌کات

ئێران شه‌ش هه‌زار هاوڵاتیی ئاز‌ه‌ری له خۆی جێگیر ده‌کات

له درێژه‌ی پرۆژه‌ی تورکیزه‌کردنی پارێزگای ورمێدا، کۆماری ئیسلامی 6هه‌زار هاوڵاتیی ئازه‌ری ناونوس کردووه بۆ وه‌رگرتنی ئاپارتمانه‌کانی مه‌سکه‌ن مهر ی ئه‌و شاره.

کۆماری ئیسلامیی ئێران سووره له سه‌ر تێکدانی دێمۆگرافیی شاری ورمێ‌و شاره‌کانی سه‌ر به‌و پارێزگایه‌و له درێژه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش بۆ تورکیزه‌کردنی ورمێ، 6هه‌‌زار هاوڵاتیی ئازه‌ریی ده‌ره‌وه‌ی شار خۆی نانوس کردووه بۆ وه‌رگرتنی ئاپارتمان له پرۆژه‌ بنیاسازییه‌کانی مه‌سکه‌ن مهر و بڕیاره دوای ته‌واو بوونی به ته‌واوی له‌ خۆی جێگیر بن.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست ئه‌و ژماره‌یه له هاوڵاتییانی ئازه‌ری به هۆی پیشه‌یانه‌وه له خۆی ن و ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان کارمه‌ندی به‌شی ئه‌منیه‌ت‌و هێزه سه‌ربازییه‌کانی کۆماری ئیسلامین له‌و شاره‌و نزیکه‌ی 4800بنه‌ماڵه‌ن.

زانیارییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن ئه‌م شه‌پۆله له تورکیزه کردنی خۆی نوێیه‌و ساڵی رابردوو نزیکه‌ی 200بنه‌ماڵه‌ی ئازه‌رییان له پرۆژه‌کانی مه‌سکه‌ن مهر له‌و شاره جێگیر کردبوو.

پێشتر لایه‌نه ئه‌منی‌و سه‌ربازییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ورمێ رایان گه‌یاندبوو به دڵنیاییه‌وه نه‌یارانی کۆماری ئیسلامی‌ له‌و پارێزگایه‌ له ناو ئه‌به‌ن‌و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو کارێک ئه‌که‌ن.

بابەتی هاوپۆل

گیان لە دەستدانی دوو کۆڵبەر لە ورمێ

ڕۆژی یەک شەممە دوو کۆڵبەری کورد، خەڵکی ناوچەی تەرگەوەر، لە کاتی پەڕانەوە لە ڕووباری “جێرمێ” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.