دوو شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / ئێران: قسه‌ له سه‌ر فۆردۆ و ئه‌راک ناکه‌ین

ئێران: قسه‌ له سه‌ر فۆردۆ و ئه‌راک ناکه‌ین

کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند له دانیشتنه‌ ناوکییه‌کاندا هیچ باسێک له سازش له سه‌ر وێستگه‌کانی فۆردۆ و ئه‌راک نه‌کراوه‌و ئێمه‌ له‌و بواره‌دا هیچ رێکه‌وتنێک ناکه‌ین.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران عه‌باس عه‌راچی روو له وێندی شێرمه‌ن هاوتایی ئامریکایی له سه‌ر پرسی ناوکیی وڵاته‌که‌ی هه‌رجۆره رێکه‌وتنێکی له سه‌ر ریاکتۆری ئاوی قورسی ئه‌راک‌و بنکه‌ی ناوکیی فۆردۆی له‌گه‌ڵ پێنج کۆی یه‌ک ره‌د کرده‌وه‌.

 ئه‌و به‌رپرسه‌ی کۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندووه ناکۆکییه‌کان له سه‌ر ئه‌و دوو بنکه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌و هیچ رێکه‌وتنێک له سه‌ری دروست نه‌بووه. سه‌باره‌ت به راده‌و ئاستی چڕکردنه‌وه‌ی یۆرانمیش له‌و بنکانه زیادی کردووه‌: ‘ئه‌وه پێداویستیی ناوخۆییه سنووری به‌رهه‌مهێنانی ئێمه دیاری ده‌‌کات، نه هیچ شتێکی تر.’

شێرمه‌ن پێشترو له سێکه‌رتی 6ی گه‌لاوێژ روو له کۆمیته‌ی پێوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانی سێنا وتبووی: ‘ئه‌توانم ئه‌وه بڵێم که له 6مانگی رابردوودا سه‌رکه‌وتنی باشمان به ده‌ست هێناوه. کێشه‌ سه‌ره‌کییه‌کانمان چاره‌سه‌ر کردووه‌و ئه‌و بواره‌شمان دیاری کردووه که پێویستی به کاری جدی‌و تایبه‌تیی دوولایه‌نه. ئێمه وتووێژی باشمان بووه له سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن مه‌ترسییه‌کانی فۆردۆو ئه‌راک که‌م بکه‌ینه‌وه.’

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌کانی ئێران بڵاویان بکردووه‌ته‌وه دوابه‌دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عه‌راقچی، وته‌بێژی ناوه‌ندی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران رایگه‌‌یاندووه وتوێژ بۆ دروست کردنی دوو بنکه‌ی ئه‌تۆمیی تر له لایه‌ن روسیه‌وه تا مانگێکی تر یه‌کلایی ئه‌بێته‌وه.

پێشتر کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردبووه‌وه عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵه‌حی به‌رپرسی بنکه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران سه‌ردانی روسیه ده‌کات به مه‌به‌ستی واژۆکردنی گرێبه‌ستی دوو بنکه‌ی ئه‌تۆمیی نوێ. ئێران ده‌ڵێت ئه‌و دوو بنکه‌یه بۆ دابینکردنی برقی پێویستی شاره‌کان‌و به‌شی پیشه‌سازییه‌و هه‌ر یه‌که توانایی به‌رهه‌مهێنانی 1000مێگاواتی هه‌یه.

به‌م دواییانه واده‌ی رێکه‌وتنی ئێران‌و 5+1 له سه‌ر پرسی ناوکیی ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی 4مانگ درێژ کرابووه‌وه.

 

بابەتی هاوپۆل

ئێراق‌و ئێران مانوری سەربازییان لەسەر سنووری باشووری کوردستان ئەنجام دا

بە پێی هەواڵەکان هێزە چەکدارەکانی ئێراق‌و ئێران مانۆڕێکی هاوبەشی سەربازییان لە سەر سنووری باشووری کوردستان …