هه‌ینی 15 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / دوو زه‌ڕافه له کاتی گواستنه‌وه‌یاندا سه‌ریان به‌ر پردی ناوجاده که‌وت‌و به هۆیه‌وه مردن

دوو زه‌ڕافه له کاتی گواستنه‌وه‌یاندا سه‌ریان به‌ر پردی ناوجاده که‌وت‌و به هۆیه‌وه مردن

دوو زه‌ڕافه له کاتی گواستنه‌وه‌یاندا له ئافریقای باشوور سه‌ریان به‌ر پردی ناو جاده که‌وتووه‌و به هۆیه‌وه مردن.

دوێنێ پێنجشه‌مه وێنه‌ی دوو زه‌ڕافه له کاتی گواستنه‌و‌ه‌یان له ناوچه‌ی سێنتوریێن‌ی ئافریقای باشوور، چه‌ند میتر پێش به‌رکه‌وتنی پردێکی ماشینڕه‌و بڵاو بووه‌وه‌و کاردانه‌وه‌ی به‌ربڵاوی لێکه‌وته‌وه.

له وێنه‌که‌دا دوو زه‌ڕه‌فه‌ی له ناو گه‌ڵابه‌ی ئۆتۆبیلێکی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان دیارن که به‌رزییان زۆر زیاتره له پردێک که چه‌ند میتر پێش ئۆتۆبێله‌که دێته سه‌ر رێیان.

سایتی میرر له زاری شایه‌تحاڵه‌کانه‌وه (که ژماره‌یه‌ک وێنه‌یان له‌و ئوتومبێله پێش رووداوه‌که گرتووه) بڵاوی کردووه‌ته‌وه ئۆتۆمبێله‌که‌ش دوای رووداوه‌که خه‌ساره‌تی دیوه‌و ماوه‌ته‌وه.

سه‌رچاوه‌که له زاری ریک ئالێن له ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له ئاژه‌ڵان ئاماژه‌ی به مه‌رگی ئه‌و دوو زه‌ڕافه‌یه کردووه‌و وتووشیه‌تی ئه‌وان خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ن له سه‌ر هۆکاری مه‌رگی ئه‌و دوو زه‌ڕافه‌یه له ئاکامی به‌رکه‌وتنی توندی پرده‌که.

 

وێنه‌یه‌کی تر که چه‌ند چرکه پێش رووداوه‌که له لایه‌ن به‌کاربه‌رێکیه‌وه تویت کراوه!

graffes

بابەتی هاوپۆل

چی چاوەڕوانی ناوچەكە دەكات؟

ئێستە ناوچەكەمان لە بێواری جەنگ وەستاوە، بۆیە پێویستە خۆمان بە وردەكارییە بچووكەكان سەرقاڵ نەكەین وەك …