ماڵەوە / كولتوور / دوکتور قوتبه‌دین سادقی خولێک بۆ شانۆکارانی مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ده‌بات

دوکتور قوتبه‌دین سادقی خولێک بۆ شانۆکارانی مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ده‌بات

ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی_هونه‌ریی ڤه‌ژین له پلانی ساڵانه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌‌بردنی کارگه‌و خوله‌کانی، ئه‌مساڵ میواداریی دوکتور قوتبه‌دین سادقی کردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خولێکی چه‌ندرۆژه‌ی شانۆیی له مه‌ریوان.

گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ‌و له درێژه‌ی خوله راهێنانه‌کانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی_ ئه‌ده‌بیی ڤه‌ژیندا، دوکتوری قوتبه‌دین سادقی ده‌رهێنه‌ری ناسراوی شانۆ خولێکی بۆ راهێنانی هۆگرانی شانۆی ئه‌ندامی ڤه‌ژین به‌ڕێوه‌ ئه‌بات. ماوه‌ی ئه‌و خوله پێنج رۆژه‌و له رێکه‌وتی 5ی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستی پێکردووه‌و تا رۆژی هه‌ینی 10ی گه‌لاوێژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی_ ئه‌ده‌بیی ڤه‌ژین رێکخراوێکی NGOیه‌و به درێژایی ساڵ‌و به تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا چه‌ند خولی راهێنان‌و په‌روه‌رده بۆ لاوانی مه‌ریوان‌و ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌ ئه‌بات.

Vejin.xuliSano.Dr.Q

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. لەشارەکانی بانە و پیرانشار مانگرتنی گشتیی راگەیەنرا

لەپاش بڵاوبوونەوەی بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لەشاری بانە بە بۆنەی داخستنی بازاڕچە سنورییەكان لەلایەن بەرپرسانی عێراق‌و …