سێ شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا بڕیاری دادگای تێگزاسی سه‌باره‌ت به که‌شتیه نه‌وتییه‌که‌ی کوردستان ره‌دکرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا بڕیاری دادگای تێگزاسی سه‌باره‌ت به که‌شتیه نه‌وتییه‌که‌ی کوردستان ره‌دکرده‌وه‌

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا له وڵامی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی که‌شتیی نه‌وتیی کوردستان له لایه‌ دادگای تێگزاسه‌وه رایگەیاندووه كەشتییەكە لەدەرەوەی سنووری تێگزاسو لەكەنارەوەكاندایە‌و به‌و بۆنه‌وه شه‌رعیه‌تی یاسایی نییه.

ماری هارف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا  لە كۆنگرە‌ی رۆژنامەوانی حەفتانەیدا رایگەیاند، ئەگەر دەست بەسەر كەشتییەكەدا بگیرێت دەبێت بەگوێرەی یاسای دادگاكانی تێگزاس بێت، بەڵام مه‌سه‌له‌ی ئه‌و که‌شتییه به بڕیاری دادگای تێگزاس یه‌کلایی نابێتەوە.

هارف راشی گه‌یاندووه  پێویسته نەوتەكە لەنێو كەشتییەكە بمێنێتەوە، چونكە دەبێت لە رووی یاساییەوە یەكلایی بکرێته‌وه.  راشیگەیاند كە دەبێت لایەكانەكان بە راوێژ لەگەڵ پارێزەران‌و كەسانی پەیوەندیدار كێشەكە یەكلایی بكەنەوە‌و لەو كاتەدا ناتوانن هەموو شتێك بكەین لەگەڵ ئەو كەشتییەدا.

لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی ئەوەی ئایا سیاسەتی ئەمریكا رێگە بە دەستبەسەرداگرتنی كەشتی نەوتی دەدات یان  نا،  ماری هارف گوتی: “لەوە دەكۆڵینەوە كە ئایا یاسایەك هەیە بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكە يان نا”.

بابەتی هاوپۆل

چی چاوەڕوانی ناوچەكە دەكات؟

ئێستە ناوچەكەمان لە بێواری جەنگ وەستاوە، بۆیە پێویستە خۆمان بە وردەكارییە بچووكەكان سەرقاڵ نەكەین وەك …