دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / له قوروه قه‌یرانی بێ ئاوی سه‌ری هه‌ڵداوه

له قوروه قه‌یرانی بێ ئاوی سه‌ری هه‌ڵداوه

شاری قوروه له رۆژهه‌ڵاتی سنه تووشی قه‌یرانی بێ ئاوی بووه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ی کاته‌کانی رۆژ ئاوی نییه.

هاوڵاتییانی قوره‌یی له‌م رۆژانه‌دا روبه‌ڕوی قه‌یرانی بێ ئاویی بوونه‌ته‌وه‌و به سه‌ختی توانایی دابین کردنی ئاوی خواردنه‌وه‌یان هه‌یه له به‌ر ئه‌و‌ه‌ی زۆربه‌ی کاته‌کانی شه‌وورۆژ هیچ ئاوێک نایێته ناو لوله‌ی ماڵه‌کانیانه‌وه.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی قوروه له‌و باره‌وه رایگه‌یاندووه له ماوه‌ی رابردوودا بڕیار بووه بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوشاو دوو بیر هه‌ڵبکه‌نن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بودجه بۆ ئه‌و کاره نه‌یانتوانیوه ئه‌نجامی بده‌ن. ده‌شڵێن ئه‌گه‌ر پاییزی رابردوو ئه‌و کاره‌‌یان بکردایه پێ ده‌چوو بگه‌ن به ئاو، به‌ڵام ئێستا ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی دابه‌زینی زۆری به خۆوه بینیوه‌و دژواره به ئاو بگات.

شایانی باسه جگه له ناو شاری قوروه زۆربه‌ی شارۆچکه‌و ئاواییه‌کانی تری سه‌ر به‌و شاره‌ش روبه‌ڕوی قه‌یرانی بێ ئاوی بوونه‌ته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوو ئاوه‌‌ڕۆی قوروه هانیان ده‌دا تا ده‌توانن ئاو عه‌مبار بکه‌ن‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شه کۆلۆری تایبه‌تیی دابین ده‌کات بۆیان تا ئاوی ناو تانکه‌ره‌کانیان باکتێریای نه‌خۆشینه‌کانی وه‌رزی گه‌رما دروست نه‌کات.

له ماوه‌ی رابردوودا هاوڵاتییانی شاری سه‌قز له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه وه‌ک پێویست خۆپیشاندانیان له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ئه‌و شاره رێخستبوو دواتر به‌رپرسان وڵامی به‌دواداچوونیان پێدابوون؛ به‌ڵام تا ئێستا روون نییه به‌ڕپرسانی شاری قوره چۆن ئه‌یانه‌وێ روبه‌ڕوی قه‌یرانی بێ ئاویی شاره‌که ببنه‌وه.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …