هه‌ینی 15 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کۆمەڵایەتی / نازپه‌روه‌ری، پیشه‌یه‌کی نوێ له ئامریکا/ Ali C له مه‌نهه‌ته‌ن

نازپه‌روه‌ری، پیشه‌یه‌کی نوێ له ئامریکا/ Ali C له مه‌نهه‌ته‌ن

نازپه‌روه‌ری پیشه‌یه‌کی تازه‌یه‌ که به راوێژی ده‌روونناسای ئامریکا مۆڵه‌تی فه‌رمیی له‌و وڵاته وه‌رگرتووه‌و له چه‌ند شوێنێک وه‌ک پیشه چاوی لێ ئه‌کرێت.

نازپه‌روه‌ر، ئه‌و که‌سه‌یه که لانیکه‌م کاتژمێرێک بۆ هه‌ر مشته‌رییه‌کی داده‌نێت‌و له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی 60 یا 80 دۆلار نازی مشته‌رییه‌که‌ی ئه‌کێشێت.

ئاڵی سی، یه‌که‌م نازپه‌روه‌ره له ناوشاری مه‌نهه‌ته‌ن‌ی ئامریکا که ماڵه‌که‌ی خۆی وه‌ک کلینیکی نازپه‌روه‌ری به‌کار ئه‌هێنێت. ئه‌و پێیوایه زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان له ژیانیاندا، به تایبه‌ت دوای ته‌مه‌نی گه‌وره‌ساڵی شه‌رم له‌و‌ه ئه‌که‌نه‌وه بڵێن پێویستمان به نازکێشانه‌و ئه‌وه‌ش کێشه‌ی ده‌روونییان بۆ دروست ده‌کات.

خاتوو سی سه‌باره‌ت به شێوازی کاره‌که‌ی ئه‌ڵێ: ده‌ستێکم وه‌ک پاڵپشت به‌کار ئه‌هێنم‌و مشته‌رییه‌که‌ی پێ ئه‌گرمه‌ باوه‌ش‌و به ده‌ستی ترم نازی ئه‌کێشم. ئه‌و ده‌ڵێت: ئه‌زانین که زۆربه‌ی سێنسۆره هه‌ستیاره‌کان مرۆڤ له سه‌ر پێستیه‌تی، بۆیه ئه‌م شێوازه له‌مس کردنه ئه‌بێته ههۆی زیادکردنی ‘ئۆکسی توسین‌’و به‌ربونی هۆرمونی ‘دوپامین’ که ئه‌وه‌ش هه‌ستێکی خۆش ئه‌دات به مرۆڤ. ئاڵ سی ماوه‌ی ساڵێکه کاره‌که‌ی ده‌ستپێکردووه‌و ده‌ڵێ مشته‌رییه‌کانم له نێوان 25 تا 45ساڵ ته‌مه‌نن‌و زۆربه‌یان به‌دوای هێوربوونه‌وه‌دا ئه‌گه‌ڕێن.

سه‌باره‌ت به سنووری نازکێشانه‌که‌و داخوازیی مشته‌رییه‌کانیشی وتوویه‌تی کاری من ته‌نیا نازکێشانه‌و هیچی تر؛ من بێجگه له‌وه هیچ شتێکی تر له‌گه‌ڵ مشته‌رییه‌که‌مدا ناکه‌م‌و له‌گه‌ڵ هاتنه ژووره‌وه‌‌شی ئه‌وه‌ی پێ ئه‌ڵێم. ناوبراو دوو پاکێجی تری بۆ کار‌ه‌که‌ی خستووه‌ته‌ڕوو که‌ ئه‌ویش برێتیه له فرۆشتنی فیلمی نازکێشان، که به نازکێشانه‌وه‌ ئه‌کاته 200دۆلارو ئه‌گه‌ریش مشته‌ری بیه‌وێت تا به‌یانیی له‌گه‌ڵی بێت 500دۆلاری لێ وه‌رئه‌گرێت. خاتو سی پیشه‌که‌ی خۆی له ئێستای ئامریکادا، به پیشه‌یه‌کی ناجێکه‌وتوو ناوبردووه‌و وتوویه‌تی وێڕای ئه‌وه‌ی هیچ یاسایه‌کی کار ئه‌م پیشه‌یه ناگرێته‌وه به‌ڵام هیوادارم به زوویی له ناو یه‌کێتییه پیشه‌ییه‌کاندا جێی بێته‌وه‌و پێشوازییه‌کی زیاتری لێ بکرێت، چونکه ئه‌م پیشه‌یه پێوه‌ندیی به ته‌ندروستیی مرۆڤه‌وه هه‌یه‌و له رووی ده‌روونناسییه‌وه پێویسته.

ده‌وترێت له ئامریکا تا ئێستا چووار که‌س به‌و پیشه‌وه سه‌رقاڵه‌و خه‌ریکی نووسینی چوارچێوه‌یه‌کی یاسایین بۆ جێخستنی کاره‌که‌یان.

 

س: http://cuddleunyc.com/

بابەتی هاوپۆل

هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران هەرەشە لە کۆڵبەران دەکەن

هێزە نیزامیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران کۆڵبەرانی ناوچەی هەورامانیان بانگهێشت کردوەو هەرەشەیان لێکردون‌و پێیان راگەیاندون کە …