دوو شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / كولتوور / شاخه‌وانی کرماشانی به سه‌ر دووه‌مین شاخی به‌رزی دنیادا سه‌رکه‌وت

شاخه‌وانی کرماشانی به سه‌ر دووه‌مین شاخی به‌رزی دنیادا سه‌رکه‌وت

یه‌کشه‌مه‌ی رابردوو ره‌زا شه‌هلایی شاخه‌وانی کرماشانی توانی سه‌رکه‌وتن به سه‌ر چیای K2، دووه‌مین شاخی به‌رزی جیهان‌و دژوارترین شاخ بۆ شاخه‌وانی بۆ خۆی تۆمار بکات.

به گوێره‌ی هه‌واڵه وه‌رزشییه‌کان، رۆژی یه‌کشه‌مه‌ی رابردوو چیای K2 له باکووری پاکستان سه‌رکه‌وتنی شاخه‌وانێکی کوردی خه‌ڵکی کرماشانه به ناوی ره‌زا شه‌هلایی به خۆوه بینی. ئه‌و چیایه 8611میتر به‌رزه‌و له رووی سه‌رکه‌وتنیشه‌وه له ئێڤێرێست دژوارتره بۆ سه‌رکه‌وتن.

ده‌وترێت سه‌ختیی ئه‌و چیایه به راده‌یه‌‌که که 1/4ی ئه‌و که‌سانه‌ی ویستوویانه سه‌رکه‌ون پێیدا، له نیوه‌ی رێ گیانیان له ده‌ستداوه.

شایانی باسه ئه‌و شاخه‌وانه کورده پێشتر سه‌رکه‌وتنی به سه‌ر چیای 8848مه‌تری ئێڤرێست‌و 8586 مێترییکانچێن جوگای تۆمار کردووه.

 

بابەتی هاوپۆل

سنە.. رێگریی لە بەڕێوەچوونی كۆنسێرتی یەڵدا عەباسی دەكرێت

بڕیاربوو كچە هونەرمەندی كورد كە لەكوردانی پارێزگای خوراسان لە شاری سنە كۆنسێرتێك ساز بكات كە …