دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / کوردستان / ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌کان گه‌یشته سه‌قزو سه‌رده‌شت؛ سه‌دان هێکتار دارستان سووتا

ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌کان گه‌یشته سه‌قزو سه‌رده‌شت؛ سه‌دان هێکتار دارستان سووتا

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ئاگرکه‌وتنه‌وه له دارستانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رده‌وام بوو دوای شاخه‌کانی ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان، دارستانه‌کانی سه‌قزو سه‌رده‌شتیشی گرتووه‌ته‌وه‌و له ئاکامیدا سه‌دان هێکتاری تر دارستان یا به ته‌واوی له ناو چوو یا له ئاکامیدا بۆ ساڵانێکی زۆر ده‌ڕووتێته‌وه.

به گوێره‌ی راپۆرتی چالاکانی ژینگه‌پارێز، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له درێژه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کاندا دارستانه‌کانی جاقل‌ی سه‌قز ئاگری تێبه‌ربووه‌و نزیکه‌ی 100هێکتار له مێرگه‌کانی سووتاوه. له لایه‌کی تره‌وه پێنجشه‌مه‌ی رابردووش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی چه‌ند ئاواییه‌کای ئالان‌ی سه‌رده‌شت‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گوله ئاگر له دارستانه‌کانی ئاواییه‌کانی زه‌رده‌کانی، هه‌رزنێ‌و گاکێ ئاگریان تێبه‌ربووه‌و له ئاکامیدا سه‌دان هێکتار دارستان سووتاوه.

ده‌وترێت ئاگره‌کانی ناوچه‌ی ئالان‌و هه‌روه‌ها جاقه‌ڵ‌ی سه‌رده‌شت تا ئێستا که ئێواره‌ی دووشه‌مه‌یه به‌رده‌وامه‌و نه‌توانراوه به ته‌واوی کۆنترۆڵ بکرێت.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …