شه‌ممه‌ 16 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / ئێران / فڕۆکه‌خانه‌ی تاران دوای 12کاتژمێر، دواجار فڕینی سنه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه

فڕۆکه‌خانه‌ی تاران دوای 12کاتژمێر، دواجار فڕینی سنه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه

له مانگی رابردوودا ئه‌وه بۆ چه‌نده‌مین جاره فڕۆکه‌کانی تاران به‌ره‌و سنه فڕینه‌کانیان هه‌ڵئه‌وه‌شێننه‌وه‌و سه‌رنشینه‌کان دوای ماتڵبوونێکی زۆر له فڕۆکه‌خانه ناچار ئه‌بن به ئوتوبوس بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان، تازه‌ترینن نموونه دوێنێ‌و دوای 12کاتژمێر چاوه‌ڕوای له فڕۆکه‌خانه‌ی تاران.

دوێنێ یه‌کشه‌مه بۆ دووه‌م جار له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی رابردوودا فرۆکه‌خانه‌ی تاران په‌کی فڕینه‌کانی به‌ره‌و سنه‌ی خست‌و دواجار هاوڵاتییانیش دوای 12کاتژمێر چاوه‌ڕوانی‌و 10خوله‌ک فڕن به سه‌ر تاران به‌ره‌و کرماشان به هۆی کێشه‌ی فه‌نیی فڕۆکه‌که‌ی سنه به ناچار فڕۆکه‌خانه‌ی تاران‌یان به جێهێشت‌و به ئوتوبوس گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ دوێنێ فڕینی ژماره 1293ی فڕۆکه‌خانه‌ی تاران به‌ره‌و سنه له رێگه‌ی کۆمپانیای قشم ئێیر دوای 12کاتژمێر چاوه‌ڕوانی هاوڵاتییان بۆ فڕین په‌کی که‌وت. ئه‌و فڕینه بڕیار بووه کاتژمێر 4ی ئێواره‌ی دوێنێ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دواجار به هاوڵاتییانیان وتووه فڕۆکه‌که کێشه‌ی هه‌یه‌و بۆ کاتژمێر 6دواکه‌وتووه. دواتر پێیان ئه‌ڵێن فڕینه‌که‌ی سنه به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و ئه‌توانن له بریی سنه، له کرماشان دایان به‌زێنن‌و له‌وێوه به ئوتوبوس بڕۆن بۆ سنه‌و به‌وشێوه‌یه کاتژمێر 10:30ی شه‌و بۆ فڕینه‌که‌ی کرماشان دیاری کراوه.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان به مه‌به‌ستی فڕین به‌ره‌و کرماشان سواری فڕۆکه‌یه‌کی جۆری فۆکری ئه‌و کۆمپانیایه بوون، ته‌نیا 10خوله‌ک دوای فڕین به هۆکارێکی نادیار گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی تاران‌و له‌وێ پاش 12کاتژمێر چاوه‌ڕوانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ تاران.

شایانی باسه کۆتایی مانگی پوشپه‌ڕیش فڕینێکی تری ئه‌و کۆمپانیایه به هۆی فه‌نی کێشه‌ی بۆ دروست بوو ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتییان به ئۆتۆمبێل گه‌رابوونه‌وه بۆ کوردستان.

 

بابەتی هاوپۆل

“ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتیی جیهانی”

گەورە بەرپرسی پێشووتری ناو دامەزراوەی سەربازی و هەواڵگریی بەریتانیا پێیوایە ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر …