یه‌ك شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کۆمەڵایەتی / هاوڵاتییه‌کی تر له تکاب به هۆی مه‌له‌کردنه‌وه خنکا

هاوڵاتییه‌کی تر له تکاب به هۆی مه‌له‌کردنه‌وه خنکا

دوێنێ یه‌کشه‌مه به هۆی مه‌له‌کردن له چه‌می زێڕینه‌ی تکاب لاوێکی ته‌مه‌ن 22ساڵی خه‌ڵکی ئه‌و شاره نوقم بووه‌و تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له تکاب، دوێنێ یه‌کشه‌مه به هۆی خێرایی زۆری ئاراسته‌ی ئاوی زێڕینه له تکاب هاوڵاتییه‌کی لاوی خه‌ڵکی ئه‌و شاره که سه‌رگه‌رمی مه‌له‌کردن بووه نوقم بووه‌و تا ئێستاش گه‌ڕان به دوایدا بێ ئاکام بووه.

کۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری تکاب رایگه‌یاندووه ئه‌وان که‌سه‌کانیان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و لاوه به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان بێ ئاکام بووه‌و داوایان له هێزه هاوکاره‌کانیان له شاره‌کانی بۆکان‌و مهاباد کردووه به هانایانه‌وه بچن. به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له هاوینی ئه‌مساڵداو له‌و ناوچه‌یه ده‌یان هاوڵاتیی به هۆی مه‌له‌کردن له گۆماوو چه‌مه‌کاندا گیانیان له ده‌ستداوه.

شایانی باسه چه‌ند رۆژ پێشتریش دوو لاوی مه‌ریوانی به هۆی مه‌له‌کردن له ده‌ریاچه‌ی زرێبار گیانیان له‌ده‌ستداو دوای شه‌وورۆژێک دوو غه‌واسی سنه‌یی ته‌رمه‌کانیان دۆزینه‌وه‌و ده‌ریان هێنان.

بابەتی هاوپۆل

دوو ژن لە شارەکانی دیواندەرە و میاندواو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

لە یەکێک لەئاوایەکانی شاری دیواندەرە و هەروەها ژنێکی لاو لە ئاوایی حاجی حەسەنی شاری میاندواو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.